Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵانی بێمۆڵه‌تیش مافی خوێندیان هه‌یه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 februari 2010 kl 17.20

هه‌موو منداڵێک که‌ له‌ سویددا ده‌ژی ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که‌ بێ مۆڵه‌تن مافی خوێندن و به‌شدارییان له‌ چالاکییه‌کانی خوێندگادا هه‌یه‌ و ده‌بێت مافی خزمه‌تگوزارییه‌کانی تایبه‌ت به‌ خوێندنگا بیان گرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ لێکۆڵه‌وه‌ر مارگارێتا ئۆباری ئه‌مڕۆ پێشکه‌شی حوکوومه‌تی کردووه‌.

له‌حاڵی حازردا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ چه‌ند گروپێک له‌و منداڵ و لاوه‌ په‌ناخوازانه‌ی که‌ هێشتا مافی مانه‌وه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ مافی خوێندن بێ به‌ش کراون گوایه‌  هێشتا حسابی هاوڵاتی و نیشته‌جێی سویدییان بۆ ناکرێت 

لێکۆڵه‌وه‌ر ئۆباری له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا هه‌روه‌ها پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و لابردنی ئه‌و ڕێسایانه‌ی تایبه‌ت به‌ نوێنه‌رایه‌تی کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی خوێندگاکان کردووه‌ که‌ ‌ په‌یڕه‌ویی کردنیان منداڵان و لاوانی په‌ناخواز له‌مافی خوێندن بێ به‌ش ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".