Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

که‌سانێکی زۆر ناتوانن قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 februari 2010 kl 17.22

ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتییان توانای دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌یان نییه‌ که‌ له‌ڕێیی نامه‌ی ئه‌له‌کترۆنی ته‌له‌فۆنی که‌ به‌ قه‌رزی ئێس ئێم ئێس ناسراوه‌ وه‌ریان گرتووه‌. له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا نزیکه‌ی 36 هه‌زار داوا بۆ ناردنی فه‌رماننامه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رز نێردراوه‌ته‌ ده‌ستگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌تیی کرونوفوگده‌ن. ژماره‌ی ئه‌و داوایانه‌ مانای له‌سه‌دا سی داوا زیاتره‌ به‌راورد به‌ ساڵی پێشتر. 

به‌ پێێ زانیارییه‌کانی ده‌ستگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌تیی کرونوفوگده‌ن ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌ ڕێێ ئێس ئێم ئێسه‌وه‌ ده‌کرێن زۆرینه‌یان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی ترن.

له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا ڕێژه‌ی قه‌رزی ئێس ئێم ئێسی نه‌دراوه‌ له‌لایه‌ن ژنانی سه‌رو ته‌مه‌ن سیوشه‌ش ساڵانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردووه‌. هۆکار هێشتا نه‌زانراوه‌.

 له‌ هه‌مانکاتدا ژماره‌ی ئه‌و لاوانه‌ی که‌ له‌م جۆره‌ قه‌رزه‌ ده‌که‌ن که‌می کردووه‌، هۆکاری ئه‌م که‌مبونه‌وه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ چالاکی ده‌ستگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌تیی کرونوفوگده‌ن و ده‌ستگه‌ی کڕیاریی ،کۆنسومێنتڤێرکێت، له‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ی لاوان له‌ مه‌ترسییه‌کانی قه‌رزکردن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".