Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سۆڤییه‌ت مادده‌ی کیمیاوی له‌ ئیۆسته‌رخیۆندا فڕێ داوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 februari 2010 kl 16.20
له‌ سکانپیکس وه‌رگیراوه‌

سوپای یه‌کیه‌تیی سۆڤییه‌ت له‌ 90ـه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌ زه‌ریای به‌لتیک ـ ئۆستێرخۆندا ـ ماک یا مادده‌ی کیمیاویی پاشماوه‌ی شه‌ڕی فڕێ داوه‌. ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ی ئوپدراگ گرانسکنینگی ته‌له‌ڤزیۆنی سوێد ـ ئێس ڤێتێ ـ دوێنێشه‌و نیشانی دا. له‌وێدا سیخوڕی ده‌ستگای نهێنی ئاسایشی سوێد دۆناڵد فۆرشبه‌ری زانیارییه‌کانی به‌ر چاو خست و وتی سۆڤییه‌ت له‌ نێوان ساڵانی 91 تا 94 هه‌موو شه‌وێک بۆشکه‌ و  به‌رمیلی پڕ له‌ مادده‌ی کیمیاوی له‌ ئۆستێرخۆندا فڕی ده‌دا ساڵی 91 که‌ سه‌ر‌به‌خۆیی لێتلاند ڕاگه‌یه‌ندرا سۆڤییه‌ت بۆ فڕیدانی ئه‌و ماددانه که‌وتبووه‌ خۆی‌. به‌رنامه‌ی ئوپدراگ گرانسکنینگ 3 ی گه‌لێک ڕاپۆرتی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه،‌ به‌ڵام شتێکی وای تێدا ده‌ست ناکه‌وێت چونکه‌ هه‌مووی به‌ ڕه‌مز و به‌ شیفره‌ نووسراوه‌.

 هه‌موو ئه‌و  لایه‌نانه‌ی که‌ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ پێوه‌ندییان پێوه‌ گیراوه‌، ده‌ڵێن هیچیان وه‌ بیر نه‌ماوه‌. به‌ڵام یان هیلتێن کاڤالیوس که‌ به‌رپرسی پێشووی ده‌ستگای نهێنی ئاسایش بووه‌ له‌ بیریه‌تی که‌ ئه‌م بابه‌ته‌‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا باس کراوه‌، به‌ڵام هیچ چه‌شنه‌ نووسراوه‌یه‌ک له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ نییه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بیۆرن ڤۆن سیدۆڤ ئه‌مڕۆ ئه‌ویش هیچی بیر نه‌ماوه و ده‌ڵێت هیچ زانیارییه‌کم له‌ لا نییه‌.‌ گوایه‌ که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وده‌م ئانا لیند له‌ لایه‌ن ڕاوێژکاره‌که‌یه‌وه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌ و ئانا لیند ویستویه‌ که‌ زیاتر له‌ کێشه‌که‌ بکۆڵرێته‌وه‌ به‌ڵام  وه‌زاره‌تی به‌رگری بێده‌نگیی لێ کردووه‌ کاتێک شوێنی فڕێدانی مادده‌ کیمیاییه‌کان  نه‌ناسراو بووه‌.

یان ئێلییاسۆن، که‌ ئه‌وسا سکرتێری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بووه‌، ده‌ڵێت گرنگترین شت به‌ لای منه‌وه‌ ئێستا ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ڕاپۆرته‌کان و ناوه‌رۆکیان تێبگه‌ین و بۆمان ڕوون ببیته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ک به‌ تایبه‌تی ڕووسیه‌ ته‌واو ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".