Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

سوێد مافی مرۆڤ پێشێل ده‌کات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 4 februari 2010 kl 16.34

ڕێکخراوی مرۆڤپاریزی ئامنێستی به‌ لایه‌وه‌ وایه‌ که‌ حکوومه‌تی سوید ده‌ستی هه‌یه‌ له‌  پێشیلکردنه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌که‌ی لیبیا. ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ش ڕوو له‌ وه‌زیری بازرگانی ئێڤا بیۆرلینگ ده‌کات که‌ گوایه‌ له‌ کاتی سه‌فه‌رێکدا ئامێری وای چاودێریکردنی به‌ لیبیا فرۆشتووه، که‌ به‌ فڕۆکه‌ به‌ کار ده‌هێنرێن . لیبیا په‌یمانێکی له‌گه‌ل ئیتالیا ئیمزا کردووه‌ بۆ گرتنی ئه‌و په‌نابه‌ری که‌ ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵبێن. ئه‌م په‌یمانه‌ش به‌ر ڕه‌خنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی که‌وتووه‌ و گوایه‌ په‌نابه‌ره‌ لیبییه‌کان که‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن ده‌که‌ونه‌‌ بارێکی وای ناله‌باره‌وه‌ که‌ دژ به‌ مافه‌کانی مرۆڤه‌. ‌لیسه‌ به‌ری به‌رپرسی ئامنێستی به‌شی سوێد، ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوێسته‌که‌ی ئێڤا بیۆرلینگ هه‌یه‌ و ده‌ڵێت وه‌زیری بازرگانی نابێت کاری وای بازرگانی بکات و جه‌ختی ده‌کاته‌وه‌ که‌ باس له‌وه‌ ده‌کرێت لیبیا مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌کات . مرۆڤ ده‌بێت بتوانێت له‌ ده‌ست شه‌ڕ هه‌ڵبێت و په‌نا بۆ ولاتی تر ببات. به‌م کرداره‌ ئه‌م که‌سانه‌ ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت ده‌کرێت و به‌مه‌ش سوێد به‌شێکی ئه‌و پێشێلکردنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ پێکه‌وه‌ ده‌نێت ‌و ئه‌مه‌ به‌ لای ئێمه‌وه‌ زۆر خه‌ته‌رناکه‌.

ئێڤا بیۆرلینگی‌ وه‌زیری بازرگانی له‌ جوابی ئه‌م ڕه‌خنانه‌دا ده‌ڵێت، له‌ ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ له‌ مه‌رگ نه‌جات ده‌ده‌ین که‌ له‌ ده‌ریای ناوین گیر ده‌خۆن و ئه‌م چاوه‌دێرییه‌ش باشترین ئامرازه‌ بۆ به‌رگریکردنی قاچاخچییه‌تی که‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رفراوانه‌. بیۆرلینگ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ باشترین ڕێگایه‌ بۆ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ لیبیا تاکوو په‌یماننامه‌ی په‌نابه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئیمزا بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".