Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کچۆڵەیەکی کورد، لە باکووری کوردستان زیندە بەچاڵ کرا. دیسان کوشتن بە پاساوی شەرەف؟

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 februari 2010 kl 13.59
گۆڕی کچۆڵەکە

پاش چل ڕۆژ بێسەروشوێن بوونی دەرکەوت کە "مەدینە مەمی" لە قووڵایی دوو میتریی کۆخەمریشکی ماڵەوەیان بە قۆڵبەستکراوی و دانیشتوویی، چاڵ کراوە. پشکنینی پزیشکی یاسایی دەریخست کە زگ و سییەکانی پڕ بووبوون لە خۆڵ. ئەمەش نیشانەی زیندەبەچاڵ کرانێتی. گومان دەکرێ کە مەدینە لە بەر ئەوەی هاوڕێی پیاوی هەبووە، بە پاساوی شەرەف کوژرابێت.

ئەم تراژدییە لە "ئەدیامانێ" (سەمسوورێ)، لە باکووری کوردستان، ڕووی داوە. باوک و باپیری کچە، ئێستا دەست بە سەر کراون. باوکی مەدینە لە لێپرسینەوەی پۆلیسدا باسی ناڕەزایەتیی خۆی کردووە لەوەی کە کچۆڵەکەی، هاوڕێی کوڕی هەبووە.

حامید ئەنساری باوکێکی کورد و سیدار ئیگیت، خوێندکارێکی گەنج، لە یەکەم کاردانەوە و هەستی خۆیان پاش بیستنی ئەم هەواڵە، بۆ زایەڵە دەدوێن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".