Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگای سڤێیا حوکمی 2 بکوژی دره‌کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 5 februari 2010 kl 16.56
له‌ سکانپیکس وه‌رگیراوه‌

دادگای سکاڵای ـ سڤێیا ـ ئه‌مڕۆ حوکمی ئه‌و دو مێرمنداڵه‌ی دیاری کرد که‌ کچێکی 15 ساله‌یان له‌ ـ ستیوره‌بی ـ ستۆکهۆڵم کوشت. کوڕه‌ 16 ساڵه‌که‌ به‌ تاوانی کوشتن حوکم درا و ماوه‌ی ساڵێک و هه‌شت مانگ له‌ ژێر چاوه‌دێریدا ده‌بێت و هه‌روه‌ها کچه‌ هاوته‌مه‌نه‌که‌شی ساڵێک و هه‌شت مانگ حوکم درا به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌به‌بی کوشتنه‌که‌ ئه‌و بووه‌. ئه‌و دو لاوه‌ پێکه‌وه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووی خێزانی کچه‌ کوژراوه‌که‌ بکه‌ن و پێکڕا‌ نزیکه‌ی 170.000 کرۆن بده‌ن به‌و خێزانه‌.

 هاوینی پار بوو کاتێک کچه‌ 15 ساله‌که‌ به‌ بێهۆشی له‌ ناو دارستانێکدا بینرایه‌وه‌ و دواتر له‌ تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌رکه‌وت که‌ پێش ئه‌وه‌ی بخنکێنرێت و بمرێ لێی دراوه‌. هه‌ر ڕۆژی دوای ڕوداوه‌که‌  دوو که‌سه‌ 16 ساڵه‌که‌ ده‌ستگیر کران، کوڕه‌که‌ یه‌کسه‌ر دانی به‌ تاوانه‌که‌ی دا نا، به‌ڵام کچه‌که‌ نه‌هی ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی له‌ ڕیگه‌ی  ـ ئێس ئێم ئێس ـ نامه‌ ئێلێکترۆنیه‌کانه‌وه‌ دیار بوو که‌ کچه‌که‌ هانده‌ر بووه و له‌ باری ده‌رونیه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر کوڕه‌که‌ هه‌بووه‌ تا تاوانه‌که‌ بکات، هه‌ر بۆیه دادگا هه‌مان حوکمی وه‌ک کوڕه‌ 16 ساله‌کی بۆ کچه‌که‌ش ده‌رکرد.

.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".