Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژنان له‌ دادی سوێد ڕازین

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 februari 2010 kl 15.56

ئه‌و ژنانه‌ی تاوانیان له‌ ڕوودا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌و شێوازهی دادگه‌ و سیستمی دادپارێزیی سوێد‌ گه‌لێک ڕازین. ئه‌مه‌ ـ به‌پێی ڕؤژنامه‌ی داگێنس نیهێته‌ر ـ ڕاپۆرتێک دیاری خستووه‌ که‌ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگرتنی تاوان ئه‌نجامی داوه‌. ڕاپۆرته‌که‌ش له‌ 37 هه‌زار لێوه‌دوان و ڕای ئه‌و که‌سانه‌ پێکه‌وه‌ نراوه‌ که‌ تاوانیان له‌ دژدا کراوه‌ و، که‌ له‌ نێوه‌یان زیاتر شیوه‌ی دادپارێزییه‌ سوێدییه‌که‌ و جۆره‌ به‌پیره‌وه‌چوونیانیان به‌دڵه‌. به‌ڵام جیاوازیی نێوان گرۆی جیاوازی که‌سی وا گه‌وره‌ بووه‌ و ئه‌مه‌یش پێوه‌ندیی به‌ جۆری ئه‌و توانانه‌وه‌ هه‌بووه‌ که‌ له‌ دژیان ئه‌نجام دراون. ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌ست ده‌که‌ن یاسا باشی پێشوازیی نه‌کردوون قوربانییه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی تاوانن و پیاوی به‌ته‌مه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دزییان لێ کراوه‌ زۆر له‌ پێوه‌ندیی نێوان له‌گه‌ڵ پۆلیس ڕازین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".