Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بکوژه‌که‌ جلی پۆلیسی پۆشیبوو

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 februari 2010 kl 15.59

سوێدییه‌ کوژراوه‌کان ئه‌فسه‌ری سێستاره‌ یۆهان پالملیۆڤی 28 ساڵان و ئه‌فسه‌ری یه‌کستاره‌ گوننار ئاندێرسۆنی 31 ساڵانه‌ و هه‌ردووکیان نیشته‌جێی ستۆکهۆڵم بوونه‌ و ته‌نانه‌ت سه‌ربازه‌ برینداره‌که‌ش.

به‌ڵام ئه‌مه‌ی که‌ له‌ هێزه‌ سوێدییه‌که‌ی ئه‌فغانستان ڕووی داوه‌، هه‌ڵوێستی وه‌زیری به‌رگریی سوێد ـ ستێن تۆلیفۆرش ـ ـی له‌مه‌ڕ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ به‌شدارییه‌که‌ چه‌کداره‌که‌ی سوێد له‌ ئه‌فغاستان نه‌گۆڕیوه‌.

تۆلیفۆرش ده‌ڵێت ئێمه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌رکێک له‌وێین و ئه‌رکه‌ سوێدییه‌که‌ش گه‌لێک گرنگه‌. ده‌زانم خه‌ڵکه‌ مه‌ده‌نییه‌که‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێزه‌ سوێدییه‌که‌ی لێیه‌ لایه‌نگری تالیبانه‌کان نین. به‌ڵکه‌ لێره‌ و له‌وێی ده‌رده‌که‌ون و دیاره‌ تاوانکاریی وایشی لێدا پێش دێت که‌ به‌ قاچاخیکردن به‌ تلیاکه‌وه‌ گرێ دراوه‌ که‌ سه‌ربازه‌ سوێدییه‌کان ده‌بێت چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ پرسانه‌ بۆ خه‌ڵکه‌ مه‌ده‌نییه‌که‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ نێوه‌ندییه‌ و بۆ ئاساییشی ئێمه‌یش هه‌ر وایه‌. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ ده‌ڵێت.

به‌ڵام سه‌رۆکی پارتیی چه‌پ ـ لارش ئۆلی ـ  ڕه‌خنه‌ی هه‌یه‌ و داوای وایه‌ سه‌ربازه‌کان بۆ سوێد بگێڕدرێنه‌وه‌ و مانه‌وه‌یان له‌ ئه‌فغانستان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانیت و ده‌ڵێت ئه‌وی له‌وێ درێژه‌ی هه‌یه‌ شه‌ڕێکه‌ که‌ هیچ لایه‌نێک له‌ڕێی هێزی سه‌ربازییه‌وه‌ برنده‌ی نابێت و شه‌ڕێکه‌ ئه‌مریکا ده‌یگێڕت و له‌بریتی ئه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسووده‌یی له‌و وڵاته‌دا دابهێنرێت ئه‌و شه‌ڕه‌ سه‌قامگیری و ئاساییشی له‌ به‌ین ده‌بات. ئه‌م هێرشانه‌ش که‌ له‌م دواییه‌دا زیادیان کردووه‌ نیشانه‌ی ئه‌مه‌ن. لارش ئۆلی ده‌یلێت.

بارودۆخی باکووری ئه‌فغانستان که‌ هێزه‌ سوێدییه‌که‌ی لێیه‌، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا دڕتر بووه‌. ماگنوس فۆرشبه‌ری که‌ گوته‌بێژی کۆمیته‌ی سوێدی ـ ئه‌فغاستانییه‌، نیگه‌رانی ئه‌م شه‌ڕه‌ تونده‌یه‌ که‌ له‌ باکووری وڵاته‌که‌دا به‌رپا بووه‌.

ماگنور فۆرشبه‌ری له‌ کابوول کار ده‌کات له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه‌ تالیبانه‌کان ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام دابێت و ده‌ڵێت له‌و ناوچه‌یه‌دا کاری تاوانکاری قاچاخچێتیش ده‌کرێت و ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌ سوێدییه‌که‌ کردووه‌، دوور نییه‌ به‌و کاره‌ هه‌وڵیان دابێت گواستنه‌وه‌ی به‌نگ و تلیاک بپارێزن.

له‌م هه‌مووه‌ به‌ لاوه‌ فریدریک راینفێلدی سه‌رۆکوه‌زیران به‌ پێویستی ده‌زانێت که هێزه‌ سوێدییه‌که‌ له‌وێ بمێنیته‌وه‌ و ‌سوێد له‌ڕووی ئه‌م قوربانیدانه‌دا ڕێز بنوێنی و ده‌ڵێت ده‌بێت دیاری بخه‌ین که‌ ئێمه‌ پێویستین و کاری باش ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌و سوێدییانه‌ی ئه‌فغانستانیش مه‌ترسیی سته‌مکاری و ده‌ستدرێژی له‌و ڕێیه‌وه‌ دوور ده‌خه‌نه‌وه، که‌ له‌وێ بمێننه‌وه‌.‌ 

ئه‌م ته‌قه‌کردن و کوشتاره‌ 40 ـ 50 کیلۆمه‌ترێک دوور له‌و‌ مه‌ڵبه‌ندی هێزه‌ سوێدییه‌کان پێش هاتووه‌، که‌ له‌ ڕۆژئاوای شاری مه‌زاری شه‌ریف هه‌ڵکه‌وتووه‌ و له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌ربازی سوێدی و فینلاندی هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ڵمه‌تیان بۆ قاچاخچی بردووه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 70 کیلۆ تلیاکدا گرتووه‌ و چوار که‌سشیان ده‌ستگیر کردووه‌.

دوای ئه‌م ڕووداوه‌ هێزی به‌رگریی سوێد بڕێاری داوه‌ هه‌نارده‌یه‌ک به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان بکات که‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سوێدییه‌که‌ی ئه‌وێ له‌ پێشهاته‌که‌‌ بکۆڵنه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی پێ ناچێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌ سه‌ربازییه‌که‌دا ڕووی دابێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".