Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەمئەندامان دەڵێن سووکایەتیمان پێ کراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 8 februari 2010 kl 16.18
فەرهاد جیهانمیهەن

شەش نوێنەری بزووتنەوەی کەمئەندامان و سست ئەندامان لە ترسان ئەو هاوکارییەی لە سەر ناوی گرووپی ڕابێژان بواری کەمئەندامێتی، لەگەڵ دەوڵەت هەیانبووو هەڵیانوەشاندەوە. ئەم گرووپە لە سەر ئەرکی حوکوومەت، خەریکی ئامادەکردنی ئەو ڕێکارە بوون کە لە دانی کەسی یارمەتیدەر (personlig assistans)دا بڕیاردەر بێت. مووچەی مانگانەی وەها کەسێک لە ڕێی سندووقی بیمەوە دەدرێت.

گرووپی ڕابێژان لەم چەند ڕۆژەی رابردوودا ڕێکاری پێشنیارانەی خۆی لە ٩١ لاپەڕەدا بڵاو کردەوە، نوێنەرانی بزووتنەوەی کەمئەندامان خۆیان لە گرووپەکە و هاوکاری لەگەڵ سندووقی بیمە (Försäkringskassan) و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵایەتی (Socialstyrelsen) کێشایەوە و گوتیان ئەم ڕاپۆرتە تەنیا بۆ ئەوە دەبێت کە بخرێتە ناو سەتڵی زبڵەوە.

کاک فەرهاد جیهانمیهەن سەرۆکی ناوەندی کەمئەندامانی کورد لە سوید گوێت لە قسەکانی ڤێنچێ ڤیلومسن (Wenche Willumsen) بوو، یەکێ لەو شەش نوێنەرەی بزووتنەوەی کەمئەندامان و سست ئەندامان کە بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژانەیان پێویستییان بە یارمەتیدەر هەیە. دیتنی تۆ لە سەر ئەم کێشەیە چییە؟

ڤێنچێ ڤیلومسن (Wenche Willumsen) لە سەر ئەم بڕوایەیە کە بۆچوونی ئەو شەش ڕێکخراوه‌یە گرنگیی پێ نەدرا هەرچەند هەر لە سەرەتای ئەم پرۆژەیەوە گوتبوویان کە بێت و لە سەر ئەم ڕێبازە چەوته‌وە بڕۆن، ئه‌وا ئەوان خۆ لە هاوکاری دەکێشنەوە. ڤیلومسن پێی وایە کە ئه‌م ڕێکاره‌، خۆی به‌ سه‌ر که‌مئه‌ندامانه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژانەیان پێویستییان بە یارمەتیدەر هەیە، کردۆته‌ سەپەرشتکار و بڕیارده‌ر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".