Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نه‌خۆشه‌وانی که‌مته‌رخه‌م سزای سه‌ختی بۆ دیاری ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 februari 2010 kl 11.19

ئه‌و نه‌خۆشه‌وانه‌ی کاری خۆی باش ئه‌نجام نه‌دات، سزای له‌ جاران سه‌ختتر ده‌درێت، که‌ یاسا نوێکه‌ی پاراستنی نه‌خۆش کاری پێ ده‌کرێت. ساڵی داهاتوو ئیتر که‌سی وا بۆ هه‌ڵه‌ و که‌مته‌رخه‌مییه‌که‌ی هه‌ر ئاگادار ناکرێته‌وه‌ و گه‌ف نادرێت.

یاسا نوێیه‌که‌ی پاراستنی نه‌خۆش ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی یاسا ـ لاگرۆد ـ هه‌ڵیده‌سه‌نگێنیت. به‌پێی یاساکه‌یش نه‌خۆشه‌وان له‌مه‌ولا هۆشی ته‌واوی به‌ لای کاری خۆیه‌وه‌ نه‌بێت، یان ناسنامه‌ پیشه‌ییه‌که‌ی لێ ده‌ستێندرێته‌وه‌ یان بۆ سێ ساڵ وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ چاوی به‌سه‌ره‌و ده‌بێت. له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی یۆران هێگلوند ده‌ڵێت له‌ بواری نه‌خۆشه‌وانیدا هه‌موو ساڵێک 3 هه‌زار که‌س بێ هیچ هۆیه‌ک ده‌مرن، 100 هه‌زار که‌س زیانییان لێ ده‌که‌وێت، که‌ پێکه‌وه‌ شه‌شملیاری ساڵانه‌یان خه‌رجییه‌. ئێمه‌ ده‌بێ بۆ له‌مه‌ولا ڕاوێژی زیاتر و کاری ڕێکوپێکمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کی باشتر له‌مه‌دا بنێینه‌و. ئه‌نجومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیش نۆره‌یه‌کی ناوه‌ندی له‌م بواره‌دا ده‌گێڕێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".