Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

2009 ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازان

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 9 februari 2010 kl 13.37

 سه‌رجه‌م 10700 په‌ناخواز له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان کراونه‌ته‌وه‌، واتا 1300 په‌ناخواز زیاتر به‌راورد به‌ ساڵی پێشتر نێردراونه‌ته‌وه‌، ده‌ستگه‌ی کۆچ که‌ بودجه‌که‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ زیاد کرابوو له‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ ڕازییه‌ و وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلستریۆم که‌ ساڵی 2009ی ناوناوه‌ ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌‌، خۆشحاڵی خۆی ده‌ر ده‌بڕێت.

-  ئێستا که‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حوکوومه‌ته‌ به‌ره‌و کۆتایی دێت توبیاس بیلستریۆم ده‌ڵێت ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌بینین و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ په‌ناخوازان به‌ره‌و وڵاته‌کانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.  

به‌لای توبیاس بیلستریۆمه‌وه‌ ساڵی ڕابردوو ساڵێکی تایبه‌ت بوو له‌ پرسی په‌ناخوازاندا هاوڕای ئه‌و کڵێسای سویدی ،سڤێنسکا شیرکان،ه‌ که‌ یه‌کێک له‌و رێکخراو و کۆمه‌ڵانه‌یه‌ که‌ کار بۆ یارمه‌تی په‌ناخوزان ده‌کات و له‌زاری کرستینا هێلکڤیست به‌ڵێ ساڵی ڕابوردوو ساڵێکی تایبه‌ت بوو به‌ڵام له‌ ڕوانگه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه 

- ئه‌وه‌ی که‌ بووه جێ سه‌رنج له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا ئه‌و فڕۆکه‌ به‌ کرێگیراوانه‌بوو که‌ به‌ره‌و عێراق ده‌نێردران، ئه‌وه‌ شێوازێکی نوێ بوو بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان په‌یڕه‌و کرا. به‌ڕای کرستینا هێلکڤیست. 

 به‌پێی ‌ ئاماره‌کانی ده‌ستگه‌ی کۆچ ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ زۆره‌ ملێیی نێردراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام زۆریشیان به‌ خواستی خۆیان.  ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوزان خواستی خۆیانی له‌سه‌ر نییه‌، ئاخر په‌ناخوازان ‌ پێیان وتراوه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر فۆرمی ناردنه‌وه‌که‌یان بنووسن که‌ به‌ خواستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌‌ گه‌رنا گوایا ده‌که‌ونه‌ ده‌ست پۆلیس. 

گروپی کۆچهێنان و ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری کۆمیته‌کانی په‌ناخوازیی  ئێف ئا ئاڕ ئاڕ، هه‌روه‌ک کڵیسای سویدی نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر ‌به‌ ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان ده‌رده‌بڕن و به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ڕێکخراوه‌ ،ئینگه‌بۆری سێڤاستیک، ئه‌وه‌ی که‌ بواری بۆ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان ڕه‌خساند گۆڕینی هه‌ڵویست و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی حوکوومه‌ت و ده‌ستگه‌ی کۆچ بوو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ په‌ناخوازیان لێوه‌ دێت بۆ نموونه‌ عێراق و ئه‌فغانستان. 

هه‌رچی وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلستریۆمه‌ چێتر نایه‌وێت زاراوه‌ی ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ ئۆته‌رڤێنداندێ ئۆرێت به‌کار بهێنێێت له‌بری ئه‌وه‌ جه‌خت له‌ ڕێکوپێکی له‌ سیستێمی په‌ناخوزیدا ده‌کات به‌و پێیه‌ ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان دیارده‌ نییه‌ به‌ڵکه‌ هه‌موو ساڵێک ده‌بێت وابێت و ده‌ڵێت  ده‌بێت لای په‌ناخوز ڕوون بێت که‌ پرۆسه‌ی داوای په‌ناخوزییه‌که‌ی ده‌گاته‌ قۆناغی ڕه‌تکردنه‌وه‌ هیچ ڕێگایه‌کی تر نییه‌ جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".