Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مایه‌گوزارییه‌که‌ی حوکمه‌ت شتێکی ئه‌وتۆ نییه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 11 februari 2010 kl 14.53

حوکمه‌ت به‌ڵێنی دابوو 40 هه‌زار کار له‌ میانی ئه‌مساڵدا بۆ ئه‌وه‌ په‌یدا بکات، بێکاران چالاک بکرێنه‌وه‌. به‌ڵام پاش مانگ و نیوێک هه‌ر 109 که‌س له‌و به‌رنامه‌یه‌دا خراونه‌ته‌ کار که‌ حوکمه‌ت به‌ Lyft  ـ ڕابوون ـ ناوی ناوه‌. لارش شێرنکڤیست  ئه‌و کاره‌ی کاردۆزگه‌کان به‌ ڕێوه‌ ده‌بات که‌ له‌ ڕێوه‌یه‌وه بواری کارکردن په‌یدا ده‌کرێت.

شێرنکڤیست ده‌ڵێت چه‌ند شاره‌وانییه‌ک و چه‌ند خاوه‌ن کاری گشتییه‌ک‌‌ چه‌ند که‌سێکیان بۆ مه‌شقه‌کار ـ پراکتیک ـ به‌ خۆوه‌ گرتووه‌، به‌ڵام تاکوو ئێستا کاره‌کان به‌و جۆره‌ پێش نه‌چووه‌ که‌ بیرمان بۆیان بردووه‌.

به‌پێی به‌رنامه‌که‌ی حوکمه‌ت بڕیار وا بوو له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ بواری مه‌شقکاریی سێ تا شه‌شمانگه‌ به‌و ئه‌و که‌سانه‌ هه‌موار بکرێت که‌ ماوه‌یه‌کی کورت یا درێژه‌ بێکارن. مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ شاره‌وانی و ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌کان کاری مه‌شقکاری له‌ بواری ژینگه‌ و داره‌وانی و چاودێری و فێرکاریدا بۆ بێکاران دابهێنن و له‌وێوه‌ بێکاران بۆیان بڕه‌خسێت پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژیانی کارکردندا پێکه‌وه‌ بێنن. جا ئه‌و که‌سه‌ی کارێکی به‌پێی به‌رنامه‌ی ڕابوونی بۆ دابین ده‌کرێت کۆمه‌کی ئه‌و چالاکییه‌ی ده‌کرێت و ده‌بێت چواریه‌کی کاته‌که‌ی بۆ گه‌ڕان به‌ دوای کاردا ته‌رخان بکات.

بۆ ئه‌م ساڵ‌ حوکمه‌ت 40 هه‌زار کاری وای به‌ به‌رچاوه‌وه‌ گرتبوو، به‌ڵام وا نیزکه‌ی مانگونێوێک به‌سه‌ر چووه‌ و جارێ 109 که‌س بواری مه‌شقکارییان بۆ دابین کراوه‌. لارش شیرنکڤیستی سۆسیالدێمۆکراتی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی نۆرشۆپیک که‌ کاردۆزگه‌ ئه‌رکه‌که‌ی پێ سپاردووه‌ ده‌ڵێت گه‌لێک شاره‌وانیی هه‌ن که‌ له‌م بواره‌دا دوودڵن چونکه‌ هیچ بودجه‌یه‌ک بۆ ئه‌م کاره‌یان دیاری نه‌کراوه‌ و که‌سیش پاداش ناکرێت‌ ڕێ بۆ بێکاران بنوێنێ تا کاری وا بدۆزنه‌وه‌.

ڕێکخراوی خاوه‌نکارانی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌کان لای وایه‌ که‌ پرۆژه‌ی وا سێ مانگێک ده‌کێشێت تا به‌ته‌واوی ده‌خرێته‌ گه‌ڕ، به‌ڵام ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌و شاره‌وانییانه‌ی بێکاران به‌ خۆوه‌ ده‌گرن پاداشت ده‌کرێن و قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه‌. شێرنکڤیست ده‌یه‌وێت حوکمه‌ت ڕێساکان بگۆڕیت و له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌م جۆره‌ مه‌شقکارییه‌ ده‌بێت خولی ڕێنواندنی بخرێته‌ پاڵ بۆ ئه‌وی کاریگه‌رییه‌کی باشتری هه‌بێت. ئه‌گینا ئه‌م هه‌مووه‌ زۆر سه‌رکه‌وتوو نابێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".