Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ، له‌ سه‌ر ده‌نگده‌رانی ژن مایه‌گوزاری ده‌که‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 februari 2010 kl 11.18

مۆدێراتەکان دەیانەوێ لە هەڵبژاردنی نۆزدەی سێپتەمبری ئەمساڵدا لە سەر دەنگدەرانی ژن، مایەگوزاری بکەن. ئەمە قسەی فریدریک ڕەینفێڵد سەرۆکی ئەم حیزبە و سەرۆکوەزیری سویدە کە لە کۆبوونەوەی سەراسەریی حیزبەکەیدا لە ئوپلاندس ڤێسبی بۆ کاروباری هەڵبژاردن باسی کرد.

 ڕەینفێڵد گوتی: خواستی ئێمە ئەوەیە کە وەزی پاڵپیوەنەری خەڵک بۆ کار، ئەوەندەی دیش بەهێز بکەین. بەر لە هەموان ئەو بارودۆخەی کارکەرانی ژنی جارەوەخت، هەروەها دواتر ئەو ژنانەی کاری تەواووەختیان هەیە لەبەر چاو دەگرین کە چۆن بە مووچەی مانگانەیان دەژین. دیسانەوە دەمانەوێ بە داشکاندنی باجی داهات، بەهێزتریان بکەین و ئەم پشتگیرییەمان بەلاوە گرنگە. هەروەها دەمەوێ خەجت لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی چۆنەتیی خوشگوزەرانیی خەڵک بکەمەوە.

کۆبوونەوەکە لە سەر چۆنەتیی بەڕێوەبردنی کاروباری بزاڤی هەڵبژاردن بوو. ڕەینفێڵد لەوێدا ئاماژەی بە دوایین ڕاپرسیی دامەزراوەی سینۆڤەیتس کرد کە ئەگەر تەنیا پیاوان لە هەڵبژاردندا بەشدار بن ئەوا حیزبە بوژواییەکانی دەیبەنەوە و ژنان زێدەتر دەنگی خۆیان دەدەنە بلۆکی سەوزوسوور.

قسەکانی سەرۆکوەزیر لە کۆبوونەوەی ئوپلاندسڤێسبی ڕێشاندەری پارتیی مۆدێرات بوو لەوەی کام پرس لە بەرەبەری هەڵبژاردندا بەرز بکرێتەوە: کاری تەواووەخت، ڕێکوپێککردنی باری داراییی وڵات، باشترکردنی چۆنەتیی خوشگوزەرانی و کۆمەڵگایەکی ئاسوودەتر. ڕەینفێڵدی سەرۆکوەزیر دەیەوێ بۆ نموونە گرنگی بداتە تاوانکاری دژی ژنان. ئەو گوتی لە هەر پێنج تاوانکاریی سێکسی دژی ژنان، یەکیان شکایەتی لێناکرێ.

ڕەینفێڵد گوتی بۆ شکایەتکردن دەبێ کەسەکە دڵنیا بێت لەوەی بە ئەنجامێک دەگات. ئێمە ئامادەین کە سزای ئازارپێگەیاندنی گەورە توندتر بکەینەوە.

بزاڤی مۆدێراتەکان بۆ هەڵبژاردن لە دوو بەرەدا بەڕێوە دەچێ، دیجیتاڵی و ئەو شێوازەی بە ناوی باراک ئۆباماوە تۆمارکراوە واتا سەردانی خەڵک لە ماڵەوەدا. بۆ ئەم مەبەستەش سێسەد هەزار دیدار لەبەچاو گیراوە. فریدریک ڕەینفێڵد ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی وەها کامپەینێک ڕاگەیاندووە کە بە دەقوڵبابی ماڵان ناودێر کراوە: , "knock on the door"

ڕەینفێڵد گوتی بۆیەش هانی سێسەد مۆدێرات دەدەەم کە بۆ ئەم مەبەستە سەفەر بکەن و لێرەو لەوێ خەڵک ببینن. خەڵکی وا کە لە ناوکی خوشگوزەرانیی وڵاتدا هەن. لەمناوەشدا نەوەد لە سەدییان ژنن. بۆیە ئەوانەی داهاتیان دادەشکێ و مووچەیان کەمترە، زوربەیان ژنانن، بە تایبەت ئەو ژنانەی جارەوەخت کار دەکەن و دەبێ بەم مووچەیە بژین.

لەم ڕوەوە ئێمە ئەو پرسە بەراوەژوو دەکەینەوە و دەڵێن چلۆن دەکرێ توانایی بەرگری دژی توندوتیژیمان زەوەندتر و بەهێزتر بکەین، یا خود دژی مەوادی سەرخۆشکەر. تا کوو ببێتە پرسی ئاسوودەیی.

ڕایفێلد گوتی من زۆرم ماوە بیکەم بەڵام دەمەوێ دەست پێبکەم و نیشان بدەم کە هەوڵ بۆ ئەمە دەدەم بڕوای ژنان بە دەسەڵاتی حیزبەکانی هاوپەیمان و لەوانە مۆدێراتەکان بەدەست بێنم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".