Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتیی ناوه‌ند، ده‌یه‌وێ بیانیانیش له‌ ناوه‌ندی سیاسه‌تدا ببینێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 februari 2010 kl 11.54

پارتیی ناوەند، سێنترپارتیێت، دەیەوێ کەسانێکی زیاتری بەڕەگەز بیانی لە سیاسەتی سویددا ببینێت. ئەویش بە ڕێی گۆڕینی یاساکانی ناودێر بە لاس بۆ پارێزراویی کارمەندی، کە ڕێ بۆ هاتنی بیانیان بۆ ناو بازاڕی کار خۆش دەکات.

حیزبی سەنتەر لە ڕۆژانی دوایی هەفتەی ڕابردوودا لە جڤینی ناسراو بە ڕۆژانی شارەوانی لە یۆتێبۆری کە بۆ نموونە باسی هەڵبژاردنی مانگی نۆش کرا، هەوڵێکی زۆری دا تا سیاسەتێک لە پێناو ئامانجی حیزبەکە بۆ گەیشتن بە دە لەسەدی دەنگەکان، دابڕێژێ.

ئەم ساڵانه‌ی دوایی خێر و به‌ره‌که‌تێکی وای بۆ حیزبی سه‌نته‌ر تێدا نه‌بووه‌ که‌ سه‌د ساڵ به‌ سه‌ر بزاڤه‌که‌ی تێپه‌ڕیوه‌ و هه‌رچه‌ند له‌ ناوه‌ڕاستی ڕوانگه‌ سیاسییه‌کاندا‌ بووه‌ به‌ڵام ڕیشه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگای جووتیاریدا هه‌بووه‌.

توێژینه‌وه‌ی بیروڕای گشتی نیشان ده‌دا که‌ ئه‌م حیزبه‌ ته‌نیا پێنج له‌ سه‌دی ده‌نگه‌کانی له‌گه‌ڵه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوید ساڵی ٢٠٠٦، ئەو حیزبە کەمتر لە هەشت لە سەدی دەنگەکانی هێنایەوە. لە بەهێزترین سەردەمدا واتا لە حەفتاکاندا، حیزبی سەنتەر ٢٥ لەسەدی دەنگی بۆ پەرلەمانی ساڵی ١٩٧٣ وەرگرت.

 ئێستا ئاماجی ئەم حیزبە، هێنانەوەی دە لە سەدی دەنگەکانە لە مانگی سێپتێمبردا. دوو هێندکردنی دەنگەکان لە پێنجەوە بۆ دە، بێگومان کەمێک خەیاڵی دەنوێنێ بەڵام ئاندرێش فلانکینگ، سکرتێری حیزبەکە پێی وایە کە ئەوە دەگونجێ.

ئاندرێش فلانکینگ، سکرتێری حیزبی سەنتەر دەڵێ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٦دا ئێمە لە مانگی مایدا ڕێژەی دەنگەکانمان لە ئێستا کە چوار مانگی بۆ هەڵبژاردنی نوێ ماوە، باشتر نەبوو. ئێمە هەر دەم لە دوایین کات و ساتەکاندا دەگەینێ. ئەوەی ئێمە و سەرۆکی پارتییەکە خۆشحاڵ دەکا ئەوەیە کە لە قۆناغی هەرە دواییدا ئاکامی باش بە دەست بێنی نەک ئەوەی لە پێشدا لە لووتکەدا بیت و سەر لە ئاخر، باشت بۆ نەرەخسێ.

بەڵام ئاخۆ پارتیی سێنتر چۆن دەیەوێ بیرورا بە سوودی خۆی بگۆڕێ؟ لە ڕۆژانی کۆمۆندا لە سەر دوو بابەت زۆر پێ داگیرا. یەکیان ئەوە کە حیزبەکە لە ماوەی بەشداربوونی لە دەسەڵاتدا گەلێ کاری باشی کردن بەڵام بە دەنگدەران ڕانەگەیشت. چوار وەزیرەکەی ئەم حیزبە لە کابینەی حوکوومەتدا، سەدان کاری باشی خۆیان لەو ماوەیەدا ژمارد کە لە بواری چالاکیی ئابووری، ژینگە، کشت و کاڵ و ژێربینادا کردوویانە کەچی لە ڕێی میدیاوە نەگەیشتنە خەڵکەوە. بە جێگەی چەند پرسی چارەسەردژواری وەک ڕێژەی کوشتنی ئیزندراوی گورگەکان، بەخێوکردنی نەشیاوی بەرازەکان، گرفتی دارایی کۆمپانیای ئوتومبیلسازیی ساب و ئاڵۆزیی گەورەی ڕێگەو بان لە کاتی بەفرباریندا لە میدیاکاندا بەرجەستە کرانەوە و وەزیرە پەیوەندیدارەکانیان کەوتنە بەر ڕەخنەی توند.

گونهیلد ڤالین (Gunhild Wallin) سیاسەتوانی شارەوانیی ئورێبروو لە حیزبی سەنتەر دەڵێ ئێمە لە ناساندنی ئەو کارە گرنگانەی کردوومانە زۆر ناسەرکەوتوو بووین.

ڤالین دەڵێ ئێمە لەوانە نین زۆر خۆ فش کەینەوە بەڵام دەبێ لە باسکردنی ئەو کارانەی کردوومانە، باشتر بین.

سێنترپارتیێت زوربەی جاران کەوتبووە سایەی مۆدێراتەکانەوە بۆ نموونە لە کاتی قەیرانی داراییدا. حیزبەکە لەو کۆبوونەوەیەدا وەک ڕێکخستنێکی سەوز خۆی ناساند. بۆیەش چاوەڕوان دەکرێ کە لە بەرەبەری هەڵبژاردندا شاهیدی ‌هێرشی حیزبی سەنتەر بین کە خۆی وەک دەنگی سەوزی هاوپەیمانانی ڕاست پێناسە دەکات، بۆ سەر حیزبی ژینگە. ئاندێرش فلانکینگ سکرتێری حیزبەکە دەڵێ: ئێمە خۆمان وەک حیزبی سەوزی خۆشبینان بەناو دەکەین و پارتی ژینگە وەک حیزبی سەوزی ڕەشبینان. ئێمە پێمان وایە کە خەڵک بە ڕوونی هەست بەو جیاوازییە دەکات.

ئاندێرش فلانکینگ دەڵێ کاتێ کەسێک حیزبێکی سەوز هەڵدەبژێرێ ئەوا حوکوومەتیشی بۆ دیاری دەکات. ئێمە لەو بارەوە زۆر بە کراوەیی قسە دەکەین.

حیزبی سەنتەر لە پرسی وزەی ناوکیدا ڕوناگەی خۆی گۆڕی و پشتگیری لە سیاسەتی هاوپەیمانانی ڕاست دەکات کە دەڵێن بلا ئەو دە ریاکتۆرە ئەتۆمییانەی سوید با بە دەی نوێ بگۆڕدرێن، لەحاڵێکدا کە ئێستا مایەگوزاری لە نووژەنکردنەوەی بەرهەمی کارەبا بە جۆری وا لە سەرچاوەی هێزی با و سووتەمەنی سروشتی دەکرێ.

بابەتێکی دیکە مووچەی خانەنشینییە و حیزبی سەنتەر بە تایبەت بەڵێنی داوەتە ئەو خانەنشینانەی مووچەی زۆر نزم وەردەگرن. سەنتەر دەیەوێ باجی ناڕاستەوخۆ لە سەر کاڵا بۆ نموونە لە رستووران و سەرتاشخانەکان کەم کاتەوە. مۆد ئولوفسۆن سەرۆکی حیزبەکە دەڵێ ئەم سیاسەتە دەتوانێ کارێ زۆرتر بخوڵقێنێ و گەلێ لە کەسانی بەڕەگەز بیانی بخاتە ناو بازاڕی کارەوە. مۆد ئولوفسۆن هەروەها دەیەوێ یاساکانی ناودێر بە لاس بۆ پارێزراویی کارمەندی، کە ڕێ بۆ هاتنی بیانیان بۆ ناو بازاڕی کار خۆش دەکات بگۆڕێ. بەو مانایە کە ئەوەی زووتر هاتۆتە سەر کار، دەبێ لە کاتی پێویستدا بەر لەوانی دیش کارەکە بە جێ بهێڵێت. دیارە مۆدێراتەکان لەگەڵ ئەم بۆچوونە نین.

مۆد ئولوفسۆن دەڵێ لاس پشتگیری لەوانە دەکات کە پێشتر هاتوونەتە سەر کار و بوە زیانی ئەوانەیە کە نەیانتوانیوە بێنە ناو بازاڕی کارەوە، یا خود درەنگ هاتوون. لێرەدا بیانیان و گەنجەکان زیاترین زیانیان پێ دەگات. ئێمە دەبێ بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن دەتوانین بازاڕی کار وا گونجاو راگرین کە ئەم گرووپانەش بتوانن کاریان دەست کەوێ و بژیوی خۆیان پەیدا بکەن.

مۆد ئولوفسۆن لە سەر هاوگەنجیش دەدوێ و دەڵێ هەنگاوی هەرە باش لەم ناوەدا دۆزینەوەی کارە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".