Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یوروو له‌به‌رامبه‌ر کرۆندا دابه‌زیوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 februari 2010 kl 16.34

ئه‌مڕۆ دووڕۆژه‌ کرۆنی سویدی له‌به‌رامبه‌ر یوروودا به‌رزبۆته‌وه‌ و نرخی یوروویه‌ک له ده‌ کرۆن که‌متره‌، ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ له‌ پاییزی 2008 وه‌ نرخی یورو ئاوها هه‌رزان بێت. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا دێت که‌ باری دژواری ئابووری یۆنان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا خراپ کاری له‌سه‌ر نرخی یوروکردووه‌ .

له‌و هۆکارانه‌ی که‌ نرخی کرۆنیان به‌رزکردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سوید به‌راوورد به‌ وڵاتانی تری یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌رنامه‌ ئابوورییه‌کانیان ته‌رازووترن، به‌ڵام هۆکارێکی تریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ باری دژواری یوروودا به‌هۆی ناله‌باری ئابووری یۆنان و چه‌ند وڵاتێکی تری باشووری ئه‌رووپا خه‌ڵکی زیاتر سه‌رمایه‌گوزاریی له‌ کرۆنی سویدیدا ده‌که‌ن که‌ نرخی به‌رزتر و دڵنیاتره‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".