Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی گه‌لی لیبرال: ژماره‌ی سه‌ربازه‌ سویدییه‌کانی ئه‌فغانستان زیاد بکه‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 12 februari 2010 kl 16.49

ژماره‌ سه‌ربازه‌ سویدییه‌کان له‌ ئه‌فغانستان به‌ پێێ پێویست نییه‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت سه‌د سه‌ربازی تریان بۆ زیاد بکرێت، ئه‌مه‌ داوای پارتی گه‌لی لیبراله‌. به‌ڵام وه‌زیری هێزی سه‌ربازیی سوید ستێن تۆلگفۆرش ده‌ڵێت زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌ سویدییه‌کان له‌ ئه‌فغانستان له حاڵی حازردا پرسێکه‌ له‌ ‌ئارادا نییه.

به‌ ڕای پارتی گه‌لی لیبرال زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ هێزی سه‌ربازیی سوید لێیان به‌رپرسن هه‌رگیز سه‌ربازی سویدیان تێ نه‌چووه‌. به‌پێێ ڕێکه‌وتنه‌کان 500 سه‌ربازی سویدی و 93 سه‌ربازی فینله‌ندی له‌ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌یه‌کی ئه‌فغانستان به‌رپرسن که‌ ڕوبه‌ره‌که‌ی هێنده‌ی دوورگه‌ی گۆتلاندی سویده‌.

 وته‌بێژی پرسه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ سه‌ر به‌ پارتی سۆسیالدیموکراته‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ پیشنیازه‌که‌ی پارتی گه‌لی لیبراڵ ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ئه‌رکی حوکوومه‌ت و هێزی پاراستی سه‌ربازییه‌ که‌ ده‌بێت له‌و پرسه‌ بکۆڵنه‌وه‌ و پێشنیازه‌که‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان.  

‌ له‌ ماوه‌ی پاییزیی ڕابوردوودا بوو په‌رله‌مانی سوید بڕیاری دا ژماره‌ی سه‌ربازه‌ سویدییه‌کان له‌ ئه‌فغانستان له‌ 390 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ 500 سه‌رباز زیاد بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".