Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ساخته‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی پاڵێوراوه‌ مۆدێراته‌کاندا کراوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 februari 2010 kl 14.33

ساخته‌ و گومانی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌زموونی, پروڤڤاڵ، بۆ هه‌ڵبژاردنی  پاڵیوراوانی مۆدێراته‌کان بۆ لیستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، کۆمۆن و پارێزگاکان بۆته‌ سه‌ردێڕی مێدیاکانی سوید. جگه‌ له‌ ئاشکرابوونی حاڵه‌تێک گومانی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌زموونی له‌ ستۆکهۆلم و هودینگێ و چه‌ند کۆمۆنێکی تر ده‌کرێت که‌ گوایا چه‌ند ئه‌ندامێکی مۆدێراته‌کان بۆ ڕاکێشانی ئه‌ندامی نوێ بۆ ناو پارته‌که‌ پاره‌ی ئابوونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یان داوه‌ و ئه‌و ئه‌ندامه‌ نوێیانه‌ش کارتی ده‌نگدانی خۆیان به‌ سپێتی داوه‌ته‌ ئه‌و که‌سانه‌، سه‌رۆکی مۆدێراته‌کان فرێدریک ڕه‌ینفێلد ڕه‌خنه‌ له‌و کاره‌ ده‌گرێت.

- گرنگ ئه‌وه‌یه‌ نیشانی ده‌نگه‌دارانی بده‌ین که‌ ئێمه‌ سه‌رپێچی له‌ ڕێسا قوبوڵ ناکه‌ین و باشتر له‌و پرسه‌ ده‌کۆڵێنه‌وه‌ تا بزانین نموونه‌ی تری له‌و جۆره‌ ساخته‌یه‌ روویان داوه‌ یان نا. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ڕاست و دروستی ئه‌و گومانانه‌ ده‌ربکه‌ون و به‌ڵگه‌کان بکه‌ونه‌ ده‌ست پێم وایه‌ ڕه‌ینفێلد ده‌ڵێت که‌ نابێت گومان له‌ کاری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ بکه‌ین که‌ هه‌وڵ بۆ ڕاکێشانی ده‌نگدارن و کۆکردنه‌وه‌ی پشتگریی ده‌که‌‌ن.  

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ش له‌ ته‌له‌فزیۆنی سویده‌وه‌ و له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌گێنده‌وه‌ سکرتێری پارتی مۆدێراته‌کان پار شلینگمان ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ڕوودانی ئه‌و ساختانه‌ ده‌ربڕی و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ ڕویداوه‌ ئه‌ندامێکه‌ که‌ ڕێساکانی شکاندوه‌ و ئه‌ویش باجی ئه‌و ئه‌و لادانه‌ی وه‌رگرتووه‌.

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی کۆمۆنی ستۆکهۆلم ماتس رودین که‌ گه‌شتبووه‌ ‌سه‌رووی لیستی پاڵیوراوان بۆ بونه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پایزیی داهاتوودا یه‌کێکه‌ له‌و مۆدێراتانه‌ی که‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئاشکرا بووه‌ که‌ پاره‌ی ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌ نوێکانی داوه‌ و داوای لێ کردوون که‌ ده‌نگی بۆ بده‌ن. ماتس رودین پاش ئاشکرابوونی ئه‌و ساختانه‌ که‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ی پارته‌که‌ به‌ شکاندنی ریساکان چاولێده‌کرێت پۆسته‌که‌ی جێهێشتووه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ پارته‌کانی سوید پشت به‌ پاره‌ی ئابوونه‌ی  ئه‌ندامانایان نابه‌ستن له‌ کاتێکدا له‌لایه‌ن حوکوومه‌ته‌وه‌ داراییان دابین کراوه‌.  

هاوکات گومانی ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراواندا له‌ لقی مۆدێراته‌کانی گه‌ڕه‌کی ڕینکه‌بی و تێنستا له‌ ستۆکهۆلم ده‌کرێت به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌و دوو گه‌ڕه‌که‌ له‌سه‌دا حه‌فتای ئه‌ندامان به‌شداری ده‌نگانیان کردووه‌ ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ ته‌نها له‌سه‌دا  32 به‌شدرابوان له‌ هه‌ڵبژاردنانه‌دا له‌لایه‌ن‌ مۆدێراته‌کانی هه‌موو شاری ستۆکهۆلم.  فۆزی سید، ئه‌ندامی مۆدێراته‌کان له‌ ڕینکه‌بی ئه‌وه‌یش گومانی ساخته‌کاری لێ ده‌کرێت که‌ گوایا خه‌ڵکی به‌ ڕه‌گه‌ز سۆماڵی ئه‌و ناوچانه‌ی هانداوه‌ ده‌نگ به‌ چه‌ند که‌سێکی دیاری کراو بده‌ن و له‌به‌رمبه‌ردا خۆی به‌ڵێنی پۆستێکی به‌رزی له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆکهۆلم پێ دراوه‌. 

له‌ سێبه‌ری ئه‌م ڕوودا و گومانانه‌وه‌ مۆدێراته‌کان بڕیارین داوه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌زموونیی شاری ستۆکهۆلم  هه‌فته‌یه‌ک وتا بۆ پشووی هه‌فته‌ی داهاتوو دوا بخه‌ن و له‌ گومانی ساخته‌کاریی تریش که‌ گومان ده‌کرێت ڕوویان دابێت بکۆڵنه‌وه‌.

ئه‌م کاره‌ زه‌ره‌ری بۆ هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی ناو مۆدێراته‌کان هه‌بووه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیی زایه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی  مۆدێراته‌کان مه‌حموود فه‌همی جه‌خت له‌و خاڵه‌ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌و ڕوداوانه‌ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر چالاکی ئه‌ندامانی مۆدێراته‌کان ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".