Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خوێندکارانی بەڕەگەز بیانی، کەمتر لە فێرگەی مامناوەندیدا وەردەگیرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 februari 2010 kl 16.40

خوێندکارانی ئەو ناوچانەی زیاتر بیانی نشینن، کەمتر ئەو تواناییەییان بەدەست هێناوە کە لە فێرگەی مامناوەندیدا وەرگیرێن. ئەمە لە گوێن توێژینەوەیەکی نوێ کە ناوەندی ئاماری سوید کردوویەتی.

لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٨دا ڕێژەی ئەو خوێندکارانەی توانایی وەرگیران لە فێرگەی مامناوەندییان هەبوو لە ٣٨ ناوچەی زیاتر بیانینشیندا، لە ٧٦ لەسەدەوە بۆ ٦٩ لە سەد دابەزی. واتا ٧ یەکە لە سەددا.

یەکێ لەو هۆیانە دەتوانێ ئەوە بێ کە خوێندکارانی زیرەک، هەوڵ دەدەن بچنە ئەو فێرگانەی کە مەرجی بەرزتریان بۆ وەرگیران هەیە. ئەمەش تەنیا لە کەمبوونەوەی ئاماری کارنامە باشەکاندا خۆ نیشان نادات بەڵکوو لە وانەگوتنەوەشدا، چونکە قوتابیانی زیرەک، ئاستی داواکارییەکانیشیان بەرزترە و ئەمە کارتێکەریی ئەرێنیی لە سەر قوتابیانی دیکەش دەبێت.

هۆیەکی دیکەشی دەتوانێ تەوژمی زۆری کۆچی بیانیانی تازەهاتوو بێ بۆ ئو ناوچانە کە هێشتا منداڵەکانیان خۆیان لە گەڵ سیستەمی پەروەردەی سویددا ڕێک نەخستووە.

وەبیر دێنمەوە کە ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی داواکردنی فێرگەی مامناوەندییە بۆ پاییزی داهاتوو لە سویددا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".