Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چوار گەنج بە گومانی کوشتنی پیاوێک لە یۆتێبۆری گیران

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 februari 2010 kl 16.41

چوار گەنج لە باژاری یۆتێبۆری لە بەر گومانی دەستێدابوون لە کوژرانی پیاوێکی ٢٤ ساڵە کە شەوی شەممە ڕووی دا، دەست بە سەر کراون. کەسەکە پاش ئەوەی لە بەر سندووقێکی ئۆتۆبانکی شەقامی لێنس مەنسگۆردن لە گەڕەکی هیسینگێن درایە بەر چەقۆ، توانی بە خاوکێش خۆی بگەیێنێتە وێستگەی قەتار و لەوێوە گەیەنرایە نەخۆشخانە بەڵام نەکرا ڕزگار بکرێ و گیانی دا. تەمەنی گومانلێکراوان لە نێوان ١٥ تا ١٨ ساڵ دایە.

توماس فوکسبۆری لە بەڕێوەبەرییی پۆلیسی یۆتێبۆری شەوی ڕابردوو گوتی کە تا ئێستا هۆی ئەم کوشتنە دیار نییە. بەڵام پێمان وا نییە کە لە بەر ڕووتکردنی، کوژرابێ، بەڵکوو هێرشکردنە سەری بە بێ ئامانجی ورووژاندن کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".