Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەشی نالەباری شانۆ و سینەمای سوید بۆ ژنان

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 februari 2010 kl 16.45

له‌ هه‌ر سێ ژنه‌ی له‌ بواری شانۆ و فیلمی سوید کار ده‌کات یه‌کیان که‌وتۆته‌ به‌ر ئازارپێگه‌یاندنی جینسییه‌وه‌. داوای جووتبوونی سێکسی بۆ وه‌رگرتنی کار یان ده‌ور، پێشنیاری هه‌بوونی سێکس، ده‌ست بۆ له‌ش بردن و ته‌نانه‌ت ده‌سدرێژیی جینسی. ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی سوید به‌ ڕێی ناردنی پرسیارنامه‌یه‌ک و وەرگرتنەوەی وەڵام له ١٦٧٢ کەسی هونەرمەند ‌پێی گەیشتووە.

بە پێی ئاکامی توێژینەوەکە، گوتوویانە کە ئازاردانە سێکسییەکە لە لایەن سەرۆکی کارەکەیان واتا ئاربێتس لێەدارێ، سەرۆکی شانۆەکە، دەرهێنەر یا خود ئامادەکار واتا (پرۆدۆسێنت)ەوە بووە.

لەم ناوەدا، خراپترین حاڵەت بۆ ژنانی ئەکتەر ڕووی داوە. نیوەیان گوتوویانە کە کەوتوونەتە بەر ئازاردانی جۆراوجۆری سێکسییەوە. ئولریکا یوانسۆن چاوەدێری حوکوومەت لە بواری هەڵاواردندا دەڵێ ئەم گرفتە زۆر جیددی یە چونکە ئازاردانێکە ڕاستەوخۆ لە لایەن سەرۆکێکەوە کراوە. بەربڵاوبوونی شوێنی گرفتەکە نیشان دەدات کە شانۆ و سینەمای سوید شوێنێک نییە کە تێیدا یەکسانیی ژن و پیاو جێبەجێ کرابێ و گرفتی وا جیددیی ناوەتەوە. ئەوە مافێکی بنچینەیی یە کە کەس نابێ لەشوێنی کاردا لە بەر ڕەگەزی جینسییەکەی بکەوێتە بەر ئازاردانەوە یا خود سووکایەتیی پێ بکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".