Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

قادر عەبدوڵلای نووسەر، لە ستۆکهۆڵمە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 15 februari 2010 kl 16.54

قادر عەبدوڵڵا نووسەری ئێرانی کە ئێستا نیشتەجێی هوڵەندایە بۆ بەشداری لە شەوێکی کولتووریدا هاتۆتە ستۆکهۆڵم. عەبدوڵڵا یەکێ لە چالاکی چەپ بووە کە هەم لە سەردەمی شادا و هەم کۆماری ئیسلامی خەباتی ژێرزەمینیی کردووە و لە ساڵی ١٩٨٨دا ڕووی کردە دەرەوەی وڵات و لە هۆڵەندا مایەوە. قادر عەبدوڵلا بە هۆلەندی چەندین رۆمانی بڵاو کردۆتەوە. دوایین بەرهەمی ئەو بە ناوی (Sändebudet) واتا نێردراوەکە لە سەر ژیانی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام، کراوتە سویدی. تا ئێستا چەندین بەرهەمی  قادر عەبدوڵلا لە کەناڵە جۆراوجۆرەکانی ڕادیۆی سویددا گرنگییەکی زۆری پێدراوە. بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو کتێبی (Huset vid moskén) واتا ماڵەکەی پەنا مزگەوت، لە زنجیرە بەرنامەیەکی رادیۆییدا خوێندرایەوە.

شوێن و کاتی جڤینەکە: چوارشەممە سەعات حەوت تا هەشت و نیوی ئێوارە، لە ماڵی فەرهەنگی ستۆکهۆڵم، کولتوور هوسێت، هەڵکەوتوو لە سێرگلس تۆری ٣.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".