Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

قەرزوەرگرانی ساختەکار دەبێ بناسرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 16 februari 2010 kl 14.57

کومیتەی ناوەندیی پشتگیریی خوێندن (CSN) دەیەوێ بۆ دۆزینەوەی خێراتر و ساناتری ساختەکاری لە دانەوەی قەرزی خوێندندا، یاساکان توند و تیژتر بکرێنەوە. ئەمە شەشتین بۆری ڤالین بەڕێوەبەری گشتیی ئەم کومیتەیە، لە لاپەڕەی دێباتی ڕۆژنامەی داگنز نیهێتردا نووسیویەتی.

بۆری ڤالین بە نموونە ئەوانە دێنێتەوە کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و کار دەکەن بەڵام وا نیشان دەدەن لە سوید دەژین و داهاتێکی زۆر کەمی ئێرەیان هەیە. لەو کەسانەی قەرزیان لە سەرە و چوار ساڵە بڕە قەرزی خوێندنی خۆیان نەداتەوە، نزیکەی چوار هەزار کەسیان بە درۆ نیشتەجێی سویدن کەچی لە دەرەوەی وڵات دەژین و کار دەکەن و بەمجۆرە دەوڵەت بە میلیاردان کرۆن لە دەست دەدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".