Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یارمه‌تیی نه‌خۆش بۆ مردن: کێشه‌یه‌کی ئه‌خلاقی یا پزیشکی

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 24 mars 2010 kl 15.49

پاش ئەوەی ژنێکی زۆر نەخۆش داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵایەتی (Socialstyrelsen) کرد کە یارمەتیی مردنی بدەن، ئەم پرسیارە لە کۆمەڵگا و بەتایبەت جڤاکی پزیشکاندا قوت بۆتەوە کە ئاخۆ یارمەتی بۆ مەەرگ، دەبێ ببێتە کارێکی یاسایی یان نا. باربرو ڤێسترهۆڵمی سەر بە حیزبی لیبرالی گەل ـ کە لە ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ پرسی ئاکار لە نەخۆشەوانیدا ئەندامە ـ پێی وایە ئەمە مافی نەخۆشە کە خۆی دیاریی بکات ژیانی چۆن کۆتایی پێ بێت.

ڤێسترهۆڵم دەڵێ ئەمە زۆر گرنگە کە مرۆڤ خۆی دیاریی بکا چۆن دەیەوێ تا کۆتایی ژیانی بژیت. لێرەدا باس لە دەرمانکردن نییە، ئەوەی کەسێک بڵێ من چیدی دەرمانی دژە شێرپەنجەم ناوێ، بەڵکوو بێت و ئەو نەخۆشەی بە ڕێی ریسپیراتۆر واتا دەزگای هەناسە پێدان، دەژی داوای ئەوە بکات کە لەو ژیانە ناخۆشە ڕزگاری بێت، لێرەدا کۆمەکی پزیشک پێویستە.

موناقەشە لە سەر مافی کۆتایی هێنان بە ژیان پاش ئەو داواکارییەی ژنێکی بە تەواوی ئیفلیج دای بە بەڕیوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵگا، زۆر زیاتر لە جاران گەرم بۆتەوە. باربروو ڤێسترهۆڵم داوای ئەوە دەکات کە ڕێکارە نەخۆشەوانییەکان لەم بارەوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری کۆمەڵگاوە بۆ ئەم نەخۆشانەی لە دوایین قۆناغی ژیانیان دان و نەخۆشییەکەیان چارەی نایە، زۆر بەڕوونی دیاری بکرێن.

ئەو دەڵێ شێوەیەک بۆ کارئاسانی هەم بۆ نەخۆش و هەم بۆ کەسوکاری ڕێکاری دەرمانییە، کە بە سویدی پێی دەڵێن (livstestamente)، واتا کەسەکە خۆی لە چەشنی وەسیەتنامەیەکدا دیاریی بکات کە دەیەوێ چۆن لە دوایین مەنزڵی ژیانیدا دەرمان بکرێ، بێت و ئەو کات لە بارودۆخێکدا بوو کە نەیتوانی لێوەی بدوێ.

ڤێسترهۆڵمی سەر بە حیزبی لیبرالی گەل ـ کە لە ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ پرسی ئاکار لە نەخۆشەوانیدا ئەندامە ـ  دەڵێ بۆ نموونە ئەگەر کەسەکە تووشیی خوێنڕێژیی مێشک بێت یا بۆ ماوەیەکی درێژ بێهۆش بکەوێت. لەو کاتانەدا زۆر کەس هەن کە دەیانەوێ بڵێن "خزمەتێکی باشی دەرمانییم بکەن بەڵام پێویست ناکات تیمارکاریی خێرام بۆ بکردرێت.

مەبەستی ڤێسترهۆڵم ئەوەیە کە لە وەها بارودۆخێکدا ڕێکاری نەخۆشەوانی، دەتوانێ پشتگیرییەکی باش بێت بۆ پزیشک و کارمەندانی تری چاوەدێریی نەخۆشی ، بەڵام هاوکات بۆ کەسوکاری نەخۆشەکەش کە ئەم پرسیارەیان لا قوت دەبێتەوە کە ئاخۆ تیمارکاریی خێرای بۆ دایک یا باوک بکرێت یا نا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".