Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حیزبه‌کانی هاوپه‌یمانی ڕاست، ده‌یانه‌وێ ئه‌ندامه‌تی له‌ سندووقی بیمه‌ی بێکاریدا به‌تۆبزی بێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 juni 2010 kl 11.44
یان بیۆرکلوند

حیزبه‌ بورژوازییه‌کانی سوید به‌ پێشنیازی دانانی سندووقێکی به‌تۆبزیی بیمه‌ی بێکارییه‌وه‌ که‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن ده‌بێ ببنه‌ ئه‌ندامی، له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند دڵخواز لێره‌دا نامێنێ به‌ڵام ده‌بێ به‌ گوێره‌ی زۆربوونی مه‌ترسیی بێکاربوون، هه‌قی ئه‌ندامێتیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌‌ زۆر بێت. یان بیۆرکلوند سه‌رۆکی پارتیی لیبرالی گه‌ل، فۆلکپارتیێت ده‌ڵێ بیمه‌ی بێکاری به‌و مانایه‌یه‌ که‌ هه‌موو پاره‌یه‌ک بده‌نه‌ ئه‌م بیمه‌یه‌ و بڕه‌که‌شی پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی‌ به‌ ڕاده‌ی مه‌ترسیی بێکاربوونه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی وه‌ها بیمه‌یه‌کی گشتیی بێکاری ده‌بێ چۆناوچۆن بێت، ئه‌وا هه‌ر ئێستا له‌ ره‌وتی توێژینه‌وه‌یه‌کی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا کاری له‌ سه‌ر ده‌کرێ و وه‌ڵامه‌که‌شی جارێ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن نادرێته‌وه‌.

بیۆرکلوند ده‌ڵێ هۆی ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانی هاوپه‌یمانی ڕاست جارێکی دی له‌ سه‌ر بیرۆکه‌ی پاره‌ی بیمه‌ی بێکاری چالاکن ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ زۆریش بێ ده‌بێ له‌ کاتی دانوستاندن له‌ سه‌ر مووچه‌دا، کاریگه‌ری له‌ سه‌ر سه‌ندیکا و خاوه‌نکاریش هه‌بێ.


به‌ گوته‌ی بیۆرکلوند نابێ مووچه‌ی مانگانه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بکرێنه‌وه‌ که‌ ته‌حه‌مول نه‌کرێن. به‌و مانایه‌ که‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ سندووقه‌که‌ بیت و ئه‌ندامانه‌ی زیاتریش بده‌یت بێت و ڕێژه‌ی بێکاری زۆر بێت. ئه‌مه‌ بیری سه‌ره‌کیی ئه‌م سیسته‌مه‌یه‌ که‌ حیزبه‌کانی هاوپه‌یمانی ڕاست، پێشنیازی ده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".