Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

له‌ نه‌خۆشخانه‌ سوێدییه‌کاندا جێی هه‌موو نه‌خۆشێک نابێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 juni 2010 kl 15.46

که‌ نه‌خۆشخانه‌کانی سوێد جێیان ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ نییه‌ که‌ پێوسیتیان به‌ نه‌خۆشه‌وانییه‌، گرفتێکی ئه‌مڕۆیی‌ نییه‌، به‌ڵکه‌ له‌ درێژه‌یه‌ و بۆ نه‌خۆشه‌وان و هه‌م نه‌خۆش کێشه‌. به‌پێی ڕاپۆرتێکی نوێی ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م گرفته‌ به‌رده‌وامه‌. له‌ نه‌خۆشخانه‌ زانستگه‌ییه‌که‌ی سکۆنێ نه‌خۆش جاروبار ناچار ده‌کرێت ڕوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تر بنێ کاتێ ده‌ردێکی کتوپڕیان لێ پێش دێت. ئه‌مه‌ کلاس خیۆبه‌ریی سه‌رپزیشکی ناوه‌ندی نه‌خۆشییه‌ کتوپڕه‌کان ده‌یڵێ

خیۆبری ئه‌م وه‌خۆوه‌نه‌گرتنه‌ی نه‌خۆشه‌کانی به‌لاوه‌ مه‌ترسیی ئه‌وی ناوه‌ته‌وه‌ که‌ که‌سی نه‌خۆش چاره‌ی باشی نه‌کرێت و کێشه‌یشی بۆ که‌سوکاری نه‌خۆشه‌کان پێش هێناوه‌ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیشی درێژه‌دار کردووه‌. ئه‌م هه‌مووه‌یشی به‌لاوه‌ بارۆدۆخێکی ناله‌باره‌

ده‌ ساڵه‌ ژماره‌ی ته‌خته‌ی نه‌خۆشخانه‌کان 7000 هه‌زاری که‌م کردووه‌. ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێش هاتووه‌ که‌ کاتی چاره‌سه‌کردنی نه‌خۆش کورت کراوه‌ته‌وه‌ و هاووڵاتییانی سوێدیش به‌ته‌مه‌نتر بوونه‌. ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییش دیار که‌وتووه‌ که‌ به‌ هاوکاریی ئه‌نجوومه‌نی کاروباری په‌روه‌رده‌ و نه‌خۆشه‌وانیی پارێزگه‌کان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌کان ئه‌نجام دراوه‌. ئاندێرش ئێکلوندی ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ڕابه‌ری پرۆژه‌که‌یه و ده‌ڵێت سه‌رئه‌نجامی گشتگری کاره‌که‌مان ئه‌وه‌یه‌ که‌ نیشانی ده‌دات که‌موکورتی له‌ دابنکردنی جێی نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه سوێدییه‌‌کاندا هه‌یه‌.‌ ئاندێرش ئێکلوند ئه‌م دیارده‌یه‌ی به‌لاوه‌ ئاکامی خراپی له‌ بواری پاراستنی نه‌خۆش و جۆری نه‌خۆشه‌وانیدا خستووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م دیارده‌یه‌ وه‌ک کێشه‌ و گرفت له‌ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ سوێدییه‌کاندا که‌وتووه‌ته‌وه‌. سویدیش به‌راورد به‌ وڵاتانی تری ئه‌نجوومه‌نی هاوکاری و په‌ره‌پێدانی ئابووری که‌مترین جێی بۆ نه‌خۆشی پێ دابین کراوه، که‌ کارێکه‌ ـ به‌تایبه‌ت هاوینان ـ  گۆشار بۆ نه‌خۆشه‌وان و کارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌بات. هاوینان گه‌لێ نه‌خۆش که‌ سه‌ردانی بنکه‌ی نه‌خۆشییه‌ کتوپڕه‌کان ده‌که‌ن زۆری لێدا ده‌مێننه‌وه‌ و که‌ دوایی بۆ به‌شه‌کانی تری نه‌خۆشخانه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌کرێن، کارمه‌ند و نه‌خۆشه‌وانیان شتێکی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌کان‌ نازانن. به‌ڵام و چون و دابینکردنی جێی زۆر بۆ نه‌خۆش کارمه‌ندی زیاتری بۆ مه‌رجی ده‌گیرێ، ئه‌نجوومه‌نی کاروباری نه‌خۆشه‌وانیی پارێزگه‌کان له‌ دابینکردنیان به‌پارێزه‌. به‌ڵام زۆری به‌شدارانی لێکۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌ پرسگیرییه‌که‌ دابینکردنی جێی زۆرتر له‌ بۆ نموونه‌ به‌شی پیران و نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌کاندا بۆ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ که‌مه‌ی که‌ دادێت به‌ پێویست ده‌زانن. به‌ڵام کلاس خیۆبه‌ریی سه‌رپزیشکان له‌ ماڵمیۆ، که‌ کێشه‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌بینێ، ترسی ئه‌وه‌یه‌تی که‌ کارمه‌ند و نه‌خۆشه‌وانان به‌ناچاری به‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ ڕاهاتبن و باس له‌ په‌ندی بۆقه‌کوڵ ده‌کات

ده‌ڵێن گواته‌ ئه‌گه‌ر بۆقێ کتوپڕ له‌ ئاوی کۆڵ بنرێ، دیاره‌ بازی لێوه‌ ده‌دات ڕزگاری بێت، چون هه‌ست به‌ کوڵانی ئاوه‌که‌ ده‌کات. وه‌ره‌ ئاوه‌که‌ که‌مه‌که‌مه‌ بکولێنرێ، تا ئاوه‌که‌ به‌ جارێ نه‌کوڵێت، بۆقه‌که‌ هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک نانوێنێ.

کلاس خیۆبه‌ری سه‌رپزیشکی بنکه‌ی نه‌خۆشییه‌ کتوپڕه‌کانی مالمیۆ ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌م په‌نده‌یه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ سوێدییه‌کاندا به‌سه‌ر کارمه‌ند و نه‌خۆشه‌وانه‌کاندا هاتووه‌ و، خه‌مێکه‌ که‌ ئیتر که‌سی وا هه‌ست به‌ گرانییه‌که‌ی ناکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".