Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مێژووی سروودی نه‌ته‌وه‌یی سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 juni 2010 kl 16.18
Peykera Richard Dybeck li Odensvis ya Köping-ê. wêne: SR Västmanlad

سروودی نەتەوەیی سوید بۆ یەکەم جار ساڵی ١٨٤٤ لە لایەن توێژەری فۆلکلۆر "ڕیکارد دیبێک"ەوە لە سەر مێلۆدییەکی کۆنی خەڵکی ڤێستمەنلەند دانراوە کە بە "du gamla, du friska" دەست پێ دەکا و سەرجەم چوار کۆپلەیە کە ئەمڕۆ تەنیا دوو کۆپلەی بە کار دێ. ئەم سروودە ساڵێک دواتر، لە گەڵ چەندین گۆرانیی تر، لە کتێبێکدا چاپ کران بەڵام وشەی "friska" لەم شیعرەدا گۆڕابوو بە "fria"، واتا بووبوو بە "du gamla, du fria" کە ئێستاش هەروا ماوەتەوە.

ئارتۆر هازێلیووس، بناغەدانەری مۆزەخانە و پارکی نەتەوەیی سوید، ناسراو بە سکانسن، یەکەمین کەس بوو کە جێژنی ڕۆژی ئاڵای سویدی گرت و تێیدا پیرەشای وڵات، "ئوسکاری دووەم"ی بانگ کردە ئەم جێژنە و بەشداران و گۆرانیبێژان لەوێدا بە گەڕەلاوژە چەندین گۆرانییان گوت بۆ وێنە هەر ئەم گۆرانییەی "du gamla, du fria" کە شا لەبەری هەڵسا و لەو کاتەوە تا ئێستا، بە سروودی نەتەوەییی سوید دانراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".