Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌ورووپا ئاواره‌ی عیراقیی ڕه‌وانه‌ کرده‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 juni 2010 kl 13.22

سوێد و سێ وڵاتی تری ئه‌ورووپایی، دوێنێ، 56 په‌ناخوازی مۆڵه‌تنه‌دراویی عێراقییان به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی به‌غدا‌ کرده‌وه‌. کۆمیساریای کاروباری ئاواره‌کان، ـ UNHCR ـ که‌ سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌، ڕه‌خنه‌ی توندی به‌گژ ئه‌م وڵاتانه‌دا کرد، چونکه‌ به‌م کاره‌ ژیانی ئه‌و عیراقییانه‌یان خستووه‌ته‌وه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. به‌ڵام پۆلیسی سنووری سوێد ده‌لێ ئه‌مه‌ شتێ نییه‌ به‌ ده‌گمه‌ن پێش بێ

به‌ڵێ سوێد و نه‌روێژ و هولاند و به‌ریتانیا بۆیه‌‌ ڕه‌خنه‌ی کۆمیساریای کاروباری ئاواره‌کانیان به‌ گژا کراوه‌، چون ئه‌م چوار وڵاته‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا، دوێنێ پێکه‌وه‌، په‌نجاوشه‌ش ئاواره‌ی عیراقییان ڕه‌وانه‌ی عیراق کرده‌وه‌.  کارێکی ئاوای گه‌وره‌ تاکوو ئێستا ڕووی نه‌داوه‌‌ و، یو ئێن ئێچ سی ئاری سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌م عێراقییانه‌ که‌ له‌ سوێد کۆ کرانه‌وه‌ و لێره‌وه‌ و به‌ فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ کرانه‌وه‌، له‌وێ کوشتنیان چاوه‌ڕێیه‌. 

کۆمیساریای کاروباری ئاواره‌کان به‌ کارێکی ناپه‌سندی ده‌زانێ وڵاتانی وای وه‌کوو سوێد که‌ به‌ په‌نای لێقه‌وماوانی دنیا داده‌نرێ،‌ ئاواره‌ و په‌ناخوازی عێراقی ڕه‌وانه‌ی پێنج پارێزه‌گه‌ی عیراق به‌ به‌غداوه‌، بکه‌نه‌وه‌. ئه‌م پارێزگه‌یانه‌یش بێجگه‌ به‌غدا دیاله‌ و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دیین و که‌رکووکن. کۆمیساریاکه‌ داوای وایه‌ که‌ ئاواره‌ی ئه‌م شارانه‌ به‌ ئاواره‌ دابنرێن و په‌نایان بۆ دابین بکرێ یان هیچ نه‌بێ داڵده‌ بدرێن. هاننێ ماتیسێن، گوته‌بێژی کۆمیساریای کاروباری ئاواره‌کانه‌ له‌ وڵاتانی باکوور. 

هاننێ ماتیسێن ده‌ڵێ ئێمه‌ ئه‌م پارێزگه‌یانه‌مان به‌لاوه‌ ناوچه‌ی وان که‌ هێشتا توندوتیژییان لێدا بڵاوه‌ و ناسه‌قامگیرن‌، نه‌ مافی مرۆڤیان لێدا ‌پارێزراوه، نه‌ یاسایان لێدا دابین کراوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ئاواره‌ی ئه‌م ناوچانه‌ په‌نا بدرێن و به‌زۆری زۆرداری نه‌گێڕدرێنه‌وه‌.

ده‌ستگه‌ی کۆچ، له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ی که‌ بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ کرژیی تێکه‌وتووه‌، به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وی خه‌ڵکه‌کانیان په‌نا بدرێن، به‌ڵکه‌ ده‌بێ هۆی که‌سه‌کیی خۆیان هه‌بێ. کۆمیساریای کاروباری ئاواره‌کان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م ڕا و بۆچوونه‌ نییه‌ و بارودۆخی ئاساییش و مافه‌کانی مرۆڤ، نه‌بوونی یاسا و ڕێوڕه‌سمی قانوونی، له‌ عێراقدا به‌ جۆرێکه‌ که‌ دوور نییه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان ژین و ته‌ندروستییان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌پێی کۆمیساریای کاروباری ئاواره‌کان، که‌ سه‌ر به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌و یه‌کگرتووه‌کانه‌، ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌‌ چه‌ند وڵاتێکی ئه‌ورووپایی، پێکه‌وه‌ ڕێک ده‌که‌ون، په‌ناخوازی مۆڵه‌تنه‌دراوی عێراقی ڕه‌وانه‌ی‌ وڵاته‌یه‌کیان بکه‌نه‌وه‌. کۆمیساریاکه‌ ئه‌م کاره‌ هاوبه‌شه‌ی ئه‌م چوار وڵاته‌ به‌ زه‌نگێ داده‌نی، وڵاتانی هاوسنووری عێراق ـ سووریا و ئوردون که‌ عێراقییه‌کی زۆر په‌نایان بۆ بردوون، هان ده‌دا کاری ئاوایینه‌ بکه‌ن.

به‌ڵام هاوکاریکردنی وڵاتان بۆ ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی ئاواره‌ی مۆڵه‌تنه‌دراو کارێکه‌ له‌مه‌وبه‌ریش پێش هاتووه‌ و نه‌روێژ ـ به‌ نموونه‌ ـ له‌ هه‌شتی ئه‌و 16 جار ناردنه‌وه‌یه‌ی ئاواره‌ له‌ سوێده‌وه‌ به‌شدار بووه‌ که‌ هه‌ر ئه‌مساڵ ئه‌نجام دراون. ته‌نانه‌ت هوڵاندیش له‌ یه‌کێکی ئه‌م 16 جاره‌دا به‌شداریی کردووه‌. ئه‌مه‌ په‌ر ئونۆ یۆهانسۆن ده‌یسه‌لمێنێ که‌ سه‌ر به‌ پۆلیسی سنووره‌ و که‌ ده‌ڵێ ئه‌م کاره‌ پێوه‌ندیی به‌ خه‌رجییه‌کانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نانه‌دراوه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌

دیاره‌ پۆلیسی سنوور که‌ سه‌ر به‌ ده‌ستگه‌ی پۆلیسی پارێزگه‌ی ستۆکهۆڵمه، ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه‌. واته‌ عێراقییه‌کان له‌ سوێدیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ کراونه‌ته‌وه‌ چون سوێد عێراقییه‌کی زۆرتری هه‌بووه‌ که‌ ڕه‌وانی بکرێنه‌وه‌. ئه‌م جۆره‌ کاره‌یش له‌ 2008 ـه‌وه‌ ناوه‌ ناوه‌ لێره‌ ئه‌نجام دراوه‌ و سویدیش ئه‌زموونی باشی له‌م بواره‌دا پێکه‌وه‌ ناوه‌. په‌ر ئونۆ یاهانسۆن ئه‌مه‌ی به‌ ڕادیۆی هه‌واڵه‌کانی سوێد ـ به‌ ئێکۆت ـ ڕاگه‌یاندووه‌.

ڕه‌وانه‌کردنه‌وی ئاواره‌ عێراقییه‌ په‌نانه‌دراوه‌کانی سوێد و نه‌روێژ و هولاند و بریتانیا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی شاری هالمستاده‌وه‌‌ بووه‌ و فۆنێکس که‌ بیرۆی ئه‌ورووپایی سنووره‌، خه‌رجییه‌کی دابین کردووه‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".