Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گه‌نج و پیرێکی که‌م له‌نێو ناوزه‌دانی په‌رله‌مانی داهاتوودا هه‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 juni 2010 kl 15.33

له‌نێو ئه‌و پێنجهه‌زار و پێنجسه‌د که‌سه‌ی بۆ ئه‌ندامێتیی په‌رله‌مانی داهاتو وی سوێد ناوزه‌د کراون، زۆربه‌یان ـ سا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیانمان مه‌به‌ست بێ ـ ناونجین. زۆربه‌ی پارتییه‌کانیش نه‌ ئه‌ندامی گه‌نجی خۆیان بۆ په‌رله‌مان ناوزه‌د کردووه‌، نه‌ که‌سانی وا که‌ ته‌منێکی زۆریان کردووه‌. پارتیی گه‌ل و مه‌سیحییه‌ دێمۆکراته‌کان مۆرکی ئه‌وه‌یان لێ نیشتووه‌ که‌ زۆرێکی ناوزه‌دی 65 ساڵانیان هه‌ن، به‌ڵام که‌می یه‌کجار که‌می گه‌نج. یه‌کێکی ناوزه‌دکراوه‌ هه‌ره‌ به‌ته‌مه‌نه‌کان بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی سوێد، باربروو ڤێسته‌رهۆلمی ئه‌ندامپه‌رله‌مانه‌، که‌ ئه‌مساڵ ده‌بیته‌ 77 ساڵ و که‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌سی وه‌ک خۆی زانیارییه‌کی زۆریان به‌ درێژای ژیانیان کۆکرده‌وه‌ته‌وه‌ و خۆشی زانیاری و پێوه‌ندیی به‌ربڵاوی هه‌یه‌. 

به‌ڵام ژماره‌ی گه‌ن له‌ ڕیزی پارتیی ژینگه‌ و چه‌پدا زۆرن، که‌ هه‌ره‌گه‌نجه‌که‌یان لێنا تیێده‌ری پارتیی چه‌پی شاری لولییۆیه‌ و که‌ لای وایه‌ به‌ که‌سی وه‌ک خۆی ده‌کرێ هانی گه‌نجێکی زۆر بدا که‌ ده‌نگ به‌ پارتیی چه‌پ بده‌ن و له‌مه‌یش به‌لاوه‌ خۆی به‌ که‌سێ داده‌نێ به‌شداریی باش له‌‌ لێدوان و مشتومڕدا ده‌کات و سڵ له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ ڕاوبۆچوونی خۆی ده‌رببڕێ.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵیشدا وه‌ک جاران پیاو له‌ ژن زیاتر بۆ په‌رله‌مان ناوزه‌د کراون و ژنان 45 له‌ سه‌دی پێنجهه‌زار و پێنجسه‌د ناوزه‌دکراوه‌کان پێک ده‌‌هێنن. به‌ڵام ژماره‌یام ئه‌مساڵیان له‌ ژماره‌ی ساڵی 2006 ـیان زیاتره‌. پارتی بۆرژووا، مۆدیراته‌کان ژماره‌ی ژنی ناوزه‌دکراویان بۆ په‌رله‌مان له‌ هه‌موو پارتیی تری سیاسی که‌متره‌ و، لێنیتا فرێدنڤالی سیاسه‌تناس لای وایه‌ پارتییه‌ نه‌ریتپارێزه‌کان بۆ کاری وا لێوه‌شاوه‌یی به‌رچاو ده‌گرن نه‌ک زایه‌ند. پارتییه‌ سوزوسووره‌کان کاندیدی ژنیان له‌ به‌ره‌ی بۆرژووا زیاتره‌ و چه‌پیش تاکه‌ پارتییه‌ که‌ ژماره‌ی ژنی ناوزه‌دکراوی بۆ په‌رله‌مانی،‌ ژماره‌ی پیاوانی پارتییه‌که‌ی تێپه‌ڕاندووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".