Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سه‌دان منداڵی بێسه‌رپه‌رشتی په‌ناخواز ڕه‌وانه‌ ده‌کرێنه‌وه‌.

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 juni 2010 kl 15.34

هه‌موو ساڵێ سه‌دان منداڵی بێسه‌رپه‌رشت، په‌ناخواستنیان له‌ سوێد ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه. ده‌ستگه‌ی کۆچیش به‌و ڕێبازانه‌یدا ده‌چێته‌وه‌ که له‌‌ ڕه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵه‌کاندا بۆ وڵاتی باوانیان تا ئێستا ڕه‌چاوی کردوون. به‌م مه‌به‌سته‌وه‌ ده‌ستگه‌که‌ له‌م هاوینه‌وه‌ ناو و زانیاریی تایبه‌ت به‌ گه‌لێ منداڵی وای بۆ ده‌ستگه‌ پێوه‌ندیداره‌کانی عیراق و ئه‌فغانستان ده‌نێرێ، تا که‌سوکاری ئه‌م منداڵانه‌ی بۆ ده‌رکه‌وێ، کێن و تا له‌وه‌ولا منداڵه‌کانیان پێ بگه‌یێنه‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ده‌ستگه‌ی کۆچ دان ئیلییاسۆن ده‌یڵێ

گه‌لێکی ئه‌و 2250 منداڵ و هه‌رزه‌ بێسه‌رپه‌رشته‌ی، که‌ زۆربه‌یان 15 تا 18 ساڵانن و که‌ ساڵی پار په‌نایان بۆ سوێد هێنا، ئه‌فغانی و عێراقین و زۆربه‌یشیان ئه‌وه‌نده‌یان هۆ هه‌یه‌ که‌ لێره‌ بهێڵرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌یانه‌ که‌ ده‌رده‌کرێن، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌ستگه‌ی کۆچی سوێد له‌گه‌ڵ کارگه‌رانی باڵوێزخانه سویدییه‌کان سه‌ردانی ده‌ستگه‌ی ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌یان کردووه‌، له‌سه‌ر هاوکاریکردنی یه‌کتر ڕێک که‌وتوون. به‌ڵام وڵاتی منداڵی بێسه‌رپه‌رشتی لێ هه‌ڵهاتبێ، حوکمه‌ته‌که‌ی ده‌توانێ یاریده‌ی بدا، له‌ ده‌ستگه‌ی کۆچیش بووه‌ته‌ پرس بۆیه‌ ئیلییاسۆن ده‌ڵێ ئێمه‌ منداڵێ بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی نانێرینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بین که‌ پێوه‌ندیی باش به‌ دایکوباوکییه‌وه‌ نه‌گیرابێ و نه‌زانین منداڵه‌کانیان پێ ده‌گه‌نه‌وه‌.

پێ ده‌چێ ده‌ستگه‌ی کۆچ به‌م مه‌به‌سته‌وه‌ هه‌وڵی زۆری دابێ و پێ ناچێ ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ ڕه‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان ده‌کرێنه‌وه‌، زۆر بێ. به‌ڵام له‌بری ئه‌م هه‌موو کاره‌ ده‌ستگه‌ ده‌یتوانی هه‌موویان داڵده‌ بدات، به‌ڵام چون په‌رله‌مانی سوێد ڕێوڕه‌سمی کاره‌کانی ده‌ستگه‌ی کۆچی بڕیار داوه‌، ده‌ستگه‌ ناتوانێ لێیان لا بدا. چونکیشه‌ ئه‌م که‌سانه‌ مافیان نییه‌ له‌ سوێد بمێننه‌وه‌، که هۆ و مافیان نییه‌ بپارێزرێن، ئه‌مان ده‌بێ بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌. ئیلییاسۆن هه‌میسان.

منداڵی بێسه‌رپه‌رشت که‌ په‌نا نادرێن، ئه‌گه‌ر خۆیان په‌سه‌ندیان نه‌بێ ڕه‌وانه‌ی وڵاتی باوانیان ناکرێنه‌وه‌ و پرۆسه‌ی په‌ناخوازییه‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ و پێیان ڕه‌وا ده‌بینرێ به‌ هۆی بڕیاری واوه‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ به‌ دادگه‌ی کۆچ بده‌ن. به‌ڵام دان ئیلییاسۆن که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌ستگه‌ی کۆچه‌ باوه‌ڕی وایه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ هاوکارییه‌که‌ی نێوان سوێدی و ـ  به‌ نموونه‌ ـ عێراق و ئه‌فغانستان هانی منداڵێکی زۆرتر ده‌دا به‌ حه‌زی خۆیان بۆ وڵاتی خۆیان بهگه‌ڕێنه‌وه‌. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".