Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای نه‌خۆش ڕێسای بۆ که‌سانێک هه‌موار کردووه‌ که‌ نه‌خۆشییه‌کانیان کارییه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 juni 2010 kl 14.55

ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆشییه‌کی کاریی هه‌یه‌، مافی خۆیه‌تی هه‌ندێکی ئه‌و ڕێسا نوێیانه‌ نه‌یگرێته‌وه‌ که‌ حوکمه‌ت بۆ نه‌خۆشی داهێناون. ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییش ڕێبازی نوێی کاری بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ  نه‌خۆشانه‌ داهێناوه، که‌ خه‌مۆکییه‌کی قورس دایگرتوون یان شیزۆفرێنییه‌یان تووش بووه‌، یان هیڤی پیس و ئه‌یدز، یاخود شێرپه‌نجه‌، چونکه‌ ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ به‌ ترسناک داده‌نێت.‌

به‌پێی ڕێبازه‌ نوێیه‌کانی کارکردن که‌ ئه‌نجوومه‌نی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی دایهێناون، که‌سێ نه‌خۆشییه‌که‌ی به‌ ترسناک داده‌نری که‌ که‌ دوور نییه‌ له‌ ماوه‌ی پێنجساڵدا بمرێ، یان که‌‌ به‌جارێ په‌کی کارکردنی که‌وتووه‌ یاخود پێویستێکی زۆری به‌ چاره‌سه‌رکردنی به‌رده‌وام هه‌یه‌. جا سندووقی بیمه‌ ده‌بێت ئه‌م ڕێبازه‌ نوێیانه‌ی کار له‌ هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌و که‌سانه‌دا ڕه‌چاو بکات، که‌ مافی وه‌رگرتنی نه‌خۆشانه‌، واته‌ قه‌ره‌بووی نه‌خۆشکه‌وتیان هه‌یه‌.

که‌سێکیش که‌ نه‌خۆشییه‌کی ترسناکی تووش بووه‌ یان په‌کی ته‌واوی کارکردنی که‌وتووه‌ ده‌بێ 80% مووچه‌که‌ی جارانی بۆ ساڵێکی ته‌واو ـ 365 ڕۆژ ـ وه‌ک بایی تێهێنانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ی پێ بدرێت. که‌سی وایش لێی به‌ مه‌رج ناگیرێت دوای 180 ڕۆژی نه‌خۆشی، توانستی کارکردنی تاقی بکرێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".