Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕاگه‌یاندنی گێچه‌ڵکردن، به‌ پۆلیس زیادی کردووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 juni 2010 kl 14.57

ڕاپۆرتێکی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پشکنینی فێرگه‌کان دیاری خستووه‌ که‌ گه‌لێ فێرگه‌ نه‌خشه‌ی ته‌واویان بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ ڕێ له‌ کێچه‌ڵکاری سووکایه‌تیپێکردنی نێوان فێرخوازان بگرن. نۆ له‌ ده‌ی  فێرگه‌ی 73 شار که‌ به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تییه‌که‌ پشکنیوین، که‌موکورتیی وایان له‌ به‌رنامه‌ی کاره‌کانیاندا هه‌یه‌.

به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی گێچه‌ڵکارییه‌کان‌ به‌ پۆلیس له‌ چاره‌که‌ی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا 70% زیادی کردووه‌ چون له‌ ساڵی 2005  ـه‌وه‌ بۆ ساڵی 2009 دووهێنده‌ بووه‌. ئه‌مه‌ ئاماره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پشکنینی فێرگه‌کان دیاری خستووه‌. ئه‌و منداڵانه‌یش که‌ کێچه‌ڵیان پێ ده‌کرێت، قه‌ره‌بوویه‌کی زۆر ده‌کرێن. ئه‌م جۆره‌ قه‌ره‌بووه‌ زۆره‌یش له‌گه‌ڵ داهێنانی یاسایه‌کی توندترا پێش هاتووه‌ که‌ له‌ ساڵی 2006 ڕه‌چاو کراوه‌. به‌و پێیه‌یش 73 منداڵ له‌م دواساڵانه‌دا ده‌ستگه‌ی داوه‌ریکردن له‌ مافی منداڵ و فێرخوازان کۆمه‌کی کردوون و، پرسیانی به‌ دادگه‌ گه‌یاندوون، که‌ تاکوو ئێستا قه‌ره‌بووی بۆ 42 فێرخواز وه‌رگرتوون و، بۆ نموونه‌ شاره‌وانیی ئوددێڤالله‌ و بۆلنێس ناچار کراوه‌ به‌ 207 هه‌زار کرۆن قه‌ره‌بووی منداڵێک بکاته‌وه‌ که‌ گێچه‌ڵ و ته‌شقه‌ڵه‌ی پێ کراوه‌. بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی فێرخوازێک له‌ شاری ئولریسهامن، که‌ پرسه‌که‌ی هێشتا له‌ دادگه‌ یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پشکنینی فێرگه‌کان داوای 432 هه‌زار کرۆنی کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".