Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

زمانی تر بخوێنن نمره‌ی زۆرتریان پێ ده‌درێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 juni 2010 kl 14.58

حوکمه‌ت پێشنیازی کردووه‌ فێرخوازی قۆناخی ناوه‌ندی، ئه‌گه‌ر زمانی فه‌رانسی، ئه‌ڵمانی یان سپانی بخوێنن نمره‌ی زیاتریان پاداشت بکرێ کاتێ بۆ قۆناخی ئاماده‌یی وه‌رده‌گیرێن. ئه‌م پێشنیازه‌ی حوکمه‌ت، که‌ وا دانراوه‌ ساڵی 2014 پێڕۆ بکرێت، به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ کراوه‌ فێرخوازێکی زۆر هان بدرێن زمانی نوێیینه‌ و مودێرن بخوێنن. له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆدا شه‌ش له‌ ده‌ی فێرخوازان یه‌کێکی ئه‌و زمانانه‌ ده‌خوێنن که‌ ڕێی خوێندنیان له‌ کۆتایی پۆلی نۆدا دراوه‌ و که‌ ئه‌ڵمانی و فه‌رانسی و سپانین. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ یان بیۆرکلوند ئه‌مه‌ی به‌لاوه‌ میانه‌ڕێیه‌ و له‌ فێرخواز به‌ مه‌رج نه‌گیراوه‌ و، ده‌ڵێ که‌سێ خۆی ماندوو بکات و زمانی وا بخوێنێت، که‌ڵکی لێ ده‌بینێت.

له‌ بارودۆخی ئه‌مڕدا فێرخواز ده‌توانێت ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی 320 نمره‌ به‌ ده‌ست بهێنێت، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو وانه‌کاندا پله‌ی زۆرزۆرباش ـ MVG ـ هاوردبێت. به‌ڵام به‌پێی پێشنیازه‌که‌ی حوکمه‌ت فێرخوزێک زمانێکی مودێرن بخوێنیت ده‌توانێت 340 نمره‌ پێکه‌وه‌ بنێت.

به‌ڵام ئه‌م نمره‌ زیادانه‌ زمانی دایک ناگرنه‌وه‌، به‌ڵکه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌یان که‌ فێرگه‌ به‌ زمانی نوێینه‌ و مودێرنیان داده‌نێت و که‌ فێرگه‌ له‌ پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ گوتنه‌وه‌ی بۆ فێرخوازان ده‌ڕه‌خسێنێ.

یان بیۆرکلوندی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌ڵێت ئه‌م پێشنیازه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه‌ فێرخواز زمانێکی نوێ بخوێنێ که‌ نه‌ قسه‌ی پی ده‌کات و نه‌ ده‌یزانێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".