Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

توندوتیژییه‌که‌ی قڕغیزستان هێزی نیوده‌وڵه‌تیی پێ ده‌وێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 juni 2010 kl 15.00

ئه‌و توندوتیژی و شه‌ڕه‌ی له‌ قڕغیزستانی جارانی یه‌کێتیی سۆڤییتدا هه‌ڵگیرساوه‌، هێزی نێوده‌وڵه‌تیی فریا نه‌که‌وێت دانامرکێت، ئه‌مه‌ باڵویزی سوێد له‌ قڕغیزستان ـ هانس ئولسۆن ـ ده‌یڵێت. به‌پێی ده‌ستگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌وێ، ‌له‌و شه‌ڕه‌دا تاکوو ئێستا 138 کوژراون و 1800 که‌سێکیش بریندار بوون. بارودۆخی وڵاته‌که‌یش ـ هانس ئولسۆن ـ ده‌ڵێت گه‌لێک ناهه‌واره‌.

هانس ئولسۆنی باڵوێز پێی وا نییه‌ که‌  وڵاته‌که‌ خۆی بتوانێت شه‌ڕه‌که‌ ڕابگرێت و هێزی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌ پێویست ده‌گرێت، به‌ڵام ناردنی هێزی به‌بێ به‌رنامه‌ بۆ ئه‌وێ پێ ئاسان نییه‌ و، به‌ دووریشی ناگرێت هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕوشۆره‌که‌ ناکۆکیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ بێت، ئه‌گه‌رچی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌وێی پێ هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌که‌ نییه‌، به‌ڵكه‌ هه‌ژاری و بێکارییه‌کی‌ بره‌وبردوو. هانس ئولسۆن ده‌ڵێت قڕغیستان ده‌وڵه‌تێکه‌ پێویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌که‌نای خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی پێ دابین ناکرێت.

بۆ به‌ هاناوه‌چوونی خه‌ڵکه‌ ئاواره‌بووه‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌ سوێد بڕیاری داوه‌ وه‌ک وڵاتێکی سه‌ر به‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا فریا بکه‌وێ، چون سوێد به‌ته‌نێ ده‌ستی به‌ هیچێکی ئه‌وێ ناگات. یه‌کێتیی ئه‌ورووپایش ـ به‌پێی قسه‌کانی هانس ئولسۆنی باڵویز ـ ئاماده‌یه‌ یارمه‌تیی مرۆڤینه‌ ڕه‌وانه‌ بکات و، ئه‌م یارمه‌تییه‌یش له‌ بارودۆخه‌که‌ی ئێستادا به‌ پێویست ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یان هه‌زار که‌سه‌وه‌ بێفریا نه‌مێنن، که‌ هه‌م له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیان و هه‌م له‌ ئۆزبێسکتان ئاواره‌ که‌وتوون. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".