Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوێد و دانیمارک نێوانی نوێ ده‌به‌ستن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 juni 2010 kl 15.22

سوێد و دانیمارک سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌نگاوێکی تریان به‌ره‌و هه‌ڵبه‌ستنی ڕێیه‌کی نوێ نا، که به‌سه‌ر ئیۆرێسونده‌وه‌، هێلسینگبۆریی سوێد به‌ هێلیسنگیۆری دانیمارکه‌وه‌ ده‌به‌ستێت‌. لێدوانی تایبه‌ت به‌م باسه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی سوێد و دانیمارک پێش هات که‌ له‌ لیمهامنی نزیک پردی ئیۆسته‌رسوند ساز درا و، که‌ لێدا بڕیار درا گرۆیه‌کی کار بۆ لێوه‌کۆڵین له‌ هه‌لومه‌رج و پێویستییه‌کانی ئه‌م ڕێیه‌ و هه‌م ڕاکێشانی ئاسنه‌ڕێ به‌سه‌ر ته‌نگه‌ی ئیۆرێسوندا پێکه‌وه‌ بنرێت. ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ نوێ نییه‌ و گه‌لی که‌سیش له‌ زووه‌وه‌ سه‌یری لێ هاتووه‌ که‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌مه‌وپێش بڕیاریان دا ئه‌م ڕێیه‌ هه‌ر له‌و جێیه‌ هه‌ڵنه‌به‌ستن که‌ لێیدا به‌ری ته‌نگه‌که‌ ته‌سکتره‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی وه‌زیراندا ڕێککه‌وتنێکی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌رکردنی خێرای یه‌کێکی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌ سنوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش مۆر کرا، که‌ کام وڵات بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌ردوو لا دابین بکات که‌ له‌ هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا کار ده‌که‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".