Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ بڕیارێکی مێژوویی ده‌دات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 juni 2010 kl 12.54

په‌رله‌مانی سوێد کۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگدانی بۆ ئه‌وه‌ ساز داوه، که‌‌ ئه‌ندامانی بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌و بنکانه‌ بده‌ن که‌ وزه‌ی ئه‌تۆمیان لێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. جا ئه‌گه‌رچی بنیاتنانی تری بنکه‌ی وا له‌مه‌وبه‌ر قه‌ده‌خه‌ کراوه‌، حوکمه‌ت پێشنیازی پێشکێشی په‌رله‌مان کردووه‌ قه‌ده‌خه‌که‌ هه‌ڵگیرێت و بنکه‌ی نوێ له‌جێی ئه‌و بنکانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم دامه‌زرێنرێ کاتی کاتیان به‌ سه‌ر ده‌چێ، به‌ڵام له‌و ده‌ بنکه‌یه‌ زیاتر نه‌بن که‌ له‌ حاڵی حازه‌دا هه‌ن. ده‌وڵه‌تیش ئیتر پشتگیریی وزه‌ی ئه‌تۆن نه‌کات و کۆمپانیایش که‌ به‌رژووه‌ندیی خۆی له‌م بواره‌دا هه‌یه‌، خۆی بڕیار‌ بدات که‌ بنه‌کی وا دامه‌زرێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌ساتی لێ پێش بێ، ده‌وڵت به‌ کۆمه‌کی ئابووری فریای ناکه‌وێ.

ئه‌م پێشنیازه‌‌ که‌ په‌رله‌مان ئێستا کۆبووه‌ته‌و لێیه‌و ده‌دوێ و بڕیاره‌ بۆ شه‌شی ئێواره‌ بڕێاری خۆی له‌باره‌یه‌وه‌ بدات، به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ کراوه‌ که‌ هه‌ر چوار پارتییه‌ حوکمڕانه‌که‌ی سوێد ساڵی پار مۆریان کرد‌. هه‌ر ئه‌وسایش بوو پارتیی ناوین ـ سه‌نته‌ر ـ ده‌ستی له‌ دژایه‌تیه‌تیکردنه‌ مێژووییه‌که‌ی خۆی بۆ بنیاتنانی بنکه‌ی نوێی وزه‌ی ئه‌تۆم هه‌ڵگرت. ئه‌م گۆڕانه‌یش که‌ له‌ هه‌ڵوێستی پارتیی سه‌نته‌ردا پێش هاتووه‌، قسه‌ی زۆری هه‌ڵگرتووه‌ و، هه‌ر وا به‌ سه‌ر ناچێ، ئه‌مه‌ به‌پێی ئه‌ندامێکی کۆنی کاریگه‌ری پارتییه‌که‌ ـ بو دۆککێرێد ـ که‌ ده‌ڵێ‌ ئه‌م کاره،‌ به‌م کاره‌ پارتیی ناوین ئه‌و مۆرکه‌ی له‌سه‌ر خۆی لا برد که‌ جاران پێی ده‌ناسرا و که‌ پارتییه‌کی ژینگه‌پارێز داده‌نرا. به‌م هه‌ڵوێسته‌ نوێیه‌ی زۆر ده‌نگده‌ری دژ به‌ وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ده‌ست ده‌چێ و ئه‌مه‌یش بۆ پارتییه‌که‌ که‌ ڕێژه‌ی ده‌نگی پشتگیرانی له‌ ده‌وروبه‌ری 4% ـێکدایه‌، خه‌ته‌رناکه‌:

پاساوی ڕابه‌رانی پارتیی ناوین بۆ ئه‌م هه‌ڵوێستگۆڕینه‌یان ئه‌ویه‌ که‌ له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌ر چوار پارتییه‌ حوکمڕانه‌که‌دا باوه‌ڕیان به‌ هاوپه‌یمانه‌کانیان هێناوه،‌ مایه‌گوزاری له‌سه‌ر بنه‌کی به‌رهه‌مهێنانی وزه،‌ له‌ شتی تری جیا له‌ ئه‌تۆم، بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ مایه‌گوزارییه‌ زۆر نابێ کاتێ ڕێ بدرێ بنکه‌ی نوێی وزه‌ی ئه‌تۆم بنیات بنرێ، ئه‌مه‌ بو دۆککێرێد ده‌یڵێ:

هه‌ر ئه‌م قسانه‌یشه‌ که‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ سیاسییه‌کانی ئه‌م پێشنیازه‌ دووباره‌یان کردووه‌ته‌وه‌. کارین سڤێنسۆن سمیتی ئه‌ندامپه‌رله‌مانی پارتیی ژینگه‌یش، وزه‌ی وا بۆ داهاتووی سوێد به‌ پێویست ده‌گرێت که‌ نه‌ک له‌ ئه‌تۆم به‌ڵکه‌ له‌ شتێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێ که‌ سروشتییه‌ و که‌ زیان به‌ ژینگه‌ ناگه‌یه‌نێ

له‌ ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا چوار که‌سی به‌ره‌ی حوکمڕان که‌ ده‌نگ دژی پێشنیازه‌که‌ بده‌ن، به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌که‌ ڕه‌ت بکرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ڕاڕاییه‌ی له‌نێو لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌کاندا ده‌رکه‌وتووه‌، ژماره‌ی لایه‌نگری نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ بنکانه‌ی زۆر کردووه‌. 

دیاره‌ به‌ره‌ی سه‌وزوسووری به‌رهه‌ڵستکاری حوکمه‌ت ده‌نگ دژی ئه‌م پێشنیازه‌ ده‌ده‌ن. دوو ئه‌ندامپه‌رله‌مانی سه‌ر به‌ پارتیی ناوینیش له‌مه‌وبه‌ر ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌وه‌یه‌ هه‌ر وا بکه‌ن. له‌مان به‌لاوه‌ یه‌ک ئه‌ندامپه‌رله‌مانی تری پارتیی سه‌نته‌ر و یه‌کێکی تر که‌ ڕیزی پارتیی بۆرژووا ـ مۆدیراته‌کان ـ ـی جێ هێشتووه‌، له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه‌ دوودڵ بوونه‌، به‌ڵام ئه‌مانیش له‌م دواییه‌دا بڕیاری خۆیان داوه‌، یه‌کێکیان که‌ سڤێن بێریسیریۆمی پارتیی ناوینه‌‌ ڕێی دراوه‌ هێندێ لایه‌نی پێشنیازه‌که‌ده‌ستکاری بکات.

ده‌نگدانه‌که‌یش له‌ چوای ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ست پێ کرا، که‌ تا ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ هێشتا یه‌کلا نه‌ببووه‌وه‌. به‌ دووریش ده‌گیرێ بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان له‌مه‌ر ئه‌م پرسه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شه‌شی ئێواره‌ ئاشکرا ببێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".