Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بانگکردن بۆ سه‌ربازیکردن خه‌رجییه‌کی زۆری تێ ده‌چێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 juni 2010 kl 14.28

به‌م زووانه‌ ئه‌رک و خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ ناو ده‌چێ و فێرکردنێکی سه‌ربازی جێ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌ حه‌ز و خواستی که‌سی به‌شدار ده‌بێ، به‌ڵام بانگکردن و ئاماده‌کردنی خه‌ڵک بۆ سه‌ربازیکردن هێشتا درێژه‌ ده‌کێشێت، ئه‌گه‌رچی جێی مه‌شق و فێرکردنی که‌سی وا نه‌ماوه‌.

دیاره‌ له‌ یه‌کی مانگی داهاتووه‌وه‌ یتر خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ که‌س به‌ ئه‌رک ناگیرێ، به‌ڵام تا ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌ستگه‌ی سه‌ربازگیری مه‌زه‌نده‌ی کردووه‌ نزیکه‌ی نۆهه‌زار که‌س هه‌ر ئه‌مساڵ بۆ سه‌ربازیکردن بانگ بکرێ‌. له‌وه‌یه‌ که‌سانێ بۆ پاییزی ساڵ جێی بۆ هه‌ڵبکه‌وێ ئه‌م خزمه‌ته‌ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانیش ئه‌وانه‌ ده‌بن که‌ پارسال بۆ به‌جێهێنانی خزمه‌تی سه‌ربازی بانگ کراون.  ڤالدێمیر ئولینیش که‌سێکه‌ که‌ داخی ئه‌وه‌یه‌تی ئه‌م ئه‌رک و خزمه‌ته‌ نامێنێ.

ئاماده‌کردنی ڤالدێمیر بۆ سه‌ربازیکردنێک که‌ دوو هه‌فته‌ی تر نامێنێ، به‌پێی ده‌ستگه‌ی سه‌ربازگیریی شاری یۆتۆبۆری چوارهه‌زار و هه‌شتسه‌د کرۆنی تێ ده‌چێت، به‌مه‌ بێ، بانگکردن و ئاماده‌کردنی نۆهه‌زار که‌سه‌که‌ی ئه‌مساڵ، چلوسێ هه‌زار کرۆنی خه‌رج ده‌بێ، ئه‌مه‌یش‌ ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر و خۆراک و خه‌ویانی له‌گه‌ڵ نه‌ژمێردرێ.

به‌کارهێنانی پاره‌ی باج  به‌ هه‌ڵه‌،‌ جۆرێک دزیکردنه‌ له‌ هاووڵاتییان. ئه‌مه‌ ئاندێرش کارلسۆن ده‌یڵێت که‌ سۆسیادێمۆکراته‌ و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگرییه‌ و که‌ پێی وایه‌ درێژه‌دان به‌ ئاماده‌کردنی که‌سانێک که‌ ئیتر بواری خزمه‌تی سه‌ربازییان نه‌ماوه‌، ئاکامێکی ئه‌و بڕیاره‌یه‌ که‌ حوکمه‌ت له‌ په‌سنه‌دکردنیدا په‌له‌ی کردووه‌.

به‌پێی ده‌ستگه‌ی سه‌ربازگیری که ژن و هه‌م پیاو بۆ سه‌ربازی ئاماده‌ ده‌کات، له‌م کاره‌دا یاسا ڕه‌چاو ده‌که‌ن و، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی له‌نێو ده‌چێ، درێژه‌دان به‌ ئاماده‌کردنی هاووڵاتییان بۆ سه‌ربازیکردن، به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌م ده‌ستگه‌یه‌ هه‌ر وه‌ک ده‌سته‌ڵاتی به‌رگریی سوێد، ئاماژه‌ی داوه‌، ئه‌وه‌ی که‌ خاڵک هێشتا بۆ سه‌ربازیکردن بانگ ده‌کرێ و درێژه‌ی هه‌یه،‌ بڕیارێکی سیاسییه‌. به‌ قسه‌ی کارین ئێنستریۆمیش، که‌ بۆرژووای ئه‌ندامپه‌رله‌مانی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی به‌رگرییه‌، ئێستا قۆناخی په‌ڕینه‌وه‌ و هه‌موو قۆناخێکی وا کێشه‌ و گرفتی خۆی هه‌یه‌.

جا خزمه‌تی سه‌ربازی که‌ له‌ یه‌کی مانگی داهاتووه‌وه‌ ئیتر له‌ که‌س به‌ ئه‌رک ناگیرێ، هیزه‌کانی به‌رگریی سوێد وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ک هه‌موو ده‌ستگه‌ و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کی خاوه‌نکار، خه‌ڵک بۆ کاری سه‌ربازی داده‌مه‌زرێنێ. کریستیان ئێدمان فرۆیدێنهال که‌ به‌رپرسی درۆشمی ده‌سته‌ڵاتی به‌رگرییه‌، ده‌ڵێ ده‌بێ ده‌ستگه‌ی به‌رگری بۆ له‌مه‌ولا وه‌ک کارخانه‌ دابهێنین و که‌سێکیش لێدا کارب بکات و له‌و کاره‌ پاشگه‌ز بێته‌وه‌، زیندانی ناکرێ.

که‌سانێکی زۆر هه‌ن که‌ حه‌ز ده‌که‌ن له‌ ڕیزی هێزه‌کانی به‌رگریدا کار بکه‌ن، به‌ڵام نه‌ک هه‌موو که‌سێ و، فرۆیدێنهال ده‌ڵێت هێزی به‌رگری که‌ به‌لای خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌ر له‌ پیاو پێک دێت، له‌مه‌ولای بۆ ده‌سته‌ڵاتی به‌رگی وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌بێ که‌ بتوانێ ژن له‌ ڕیزی هێزه‌کانیدا دامه‌زرێنێ.

ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک سه‌رباز یان ده‌ریاوان له‌ ڕیزی هێزه‌کانی به‌رگریدا ده‌ده‌مه‌زرێنرێ، ڕێککه‌وتنێکی هه‌شتساڵه‌ ئیمزا ده‌کات، که‌سی وا ده‌توانێ دوا ئه‌و هه‌شت ساڵه‌ بۆ سه‌ربازیکردن بگه‌ڕیته‌وه‌ به‌ڵام نابێ له‌ دوانزسال زیاتری بکات. له‌م ساڵانه‌دا سه‌ربازی وا شانزه‌هه‌زار کرۆنی مانگانه‌ تا ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی بیستویه‌ک هه‌زار و پێنجسه‌د کرۆنی مووچه‌ی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خزمه‌ت بکات، بۆ نموونه‌ له‌ ناوچه‌ی خه‌ته‌رناکی وه‌ک ئه‌فغانستان، مانگانه‌که‌ی له‌ دووه‌ێندی ئه‌م مووچه‌یه‌ زیاتری‌ ده‌بێت. ده‌سته‌ڵاتی برگرییش مه‌زه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ هه‌موو ساڵی چوار تا شه‌ش هه‌زار که‌سی وای پێویست ده‌بێت که‌ له‌ ڕیزی هێزه‌کانی دایانبمه‌زرێنێ. یووان ئیۆسته‌ربه‌ری که‌ له‌ زانستگه‌ی به‌رگریدا لێوه‌کۆڵه و، که‌ ئه‌م جۆره‌ کاره‌ی وڵاتانی تری هه‌ڵسه‌نگاندووه‌ ده‌ڵێ زۆرێکی وڵاته‌ ئه‌رووپاییه‌کان که‌ خزمه‌تی سه‌ربازییان کردووه‌ کارێکی خۆخوازانه‌، زوو یان دره‌نگ کێشه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازگیرییان هاتووه‌ته‌ ڕێ.  

به‌لای ئه‌مه‌وه‌ خه‌ته‌رناک ده‌که‌وێته‌و که‌ ده‌سته‌لاتی به‌رگری وای ببینێ که‌ خه‌ڵکانێکی وا زۆر له‌ هه‌موو ده‌وروده‌مێکدا ده‌بن که‌ بایه‌خ به‌ کارکردن له‌ ڕیزی هێزه‌کانی برگریدا بده‌ن، بارودۆخی گه‌شی ئابووری سوێد ئه‌گه‌ر باش بێ، ده‌سته‌ڵاتی به‌رگری سه‌ختی لێ ده‌گوزه‌رێ خه‌ڵک بۆ هێزه‌کانی په‌یدا بکات، دۆخه‌ ئابوورییه‌که‌ سست بێ، به‌ڵێ ـ خه‌ڵکی وای پێ په‌یدا ده‌بێ.

یێسپه‌ر هۆڵم که‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی سه‌ربازییه‌ نیگه‌رانه‌ کاتێ خزمه‌ت سه‌ربازییه‌که‌ له‌ نێو ده‌چێ، چونکه‌ ده‌سته‌ڵات و هێزه‌کانی به‌رگریی ئیتر ئه‌و پله‌وپایه‌یان له‌ نێو خه‌ڵکدا نامێنێ که‌ هه‌یانبووه‌.  که‌ جاران که‌سی نێو هه‌موو کۆمه‌ڵه‌ و چینێکی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆ بانگ ده‌کرا و خزمه‌تیان لێدا ده‌کرد، که‌ پیکه‌و کاریان ده‌کرد و هاوکاریی یه‌کتریان ده‌کرد، شتێکی هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌موویاندا پێکه‌وه‌ نابوو، که‌ بۆ هێزه‌کانی به‌رگری و بۆ به‌رگریی خۆی، گرنگییه‌کی زۆری هه‌بوو. به‌ڵام ئمه‌ ئیتر نامێنێ کاتێ ده‌سته‌ڵاتی به‌رگری خه‌ڵک به‌ خواستی خۆیان نه‌ک وک ئه‌رک و خزمه‌ت بۆ سه‌ربازیکردن له‌ ڕیزه‌کانیدا داده‌مه‌زرێنێ و به‌مه‌یش خه‌ڵک له‌ هه‌موو کونجێکی سوێده‌وه‌ ڕووی لێ نانێ و نه‌ک خه‌ڵکی سه‌ر به‌ هه‌موو چین و توێژێکی کۆمه‌لێش. به‌ڵکه‌ که‌سانێ که‌ ڕه‌نگه‌ حه‌زیان له‌ شه‌ڕ و جه‌نگ بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".