Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوید و جێگره‌کانی دیاری کران

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 4 oktober 2010 kl 17.30

له‌ کاتژمێر یانزه‌ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆوه‌ تا نزیکی کاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی به‌ره‌ی سه‌وزوسوور و سۆسیالدیموکارته‌کان مۆنا سالین ، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌کانی به‌ڕێوه‌چوو.  (Per Westerberg)  سه‌ر به‌ لیستی مۆدێراته‌کان وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سوید بۆ جاری دووه‌م هه‌لبژێردرایه‌وه‌. له‌ کۆی 349 ئه‌ندام په‌رله‌مان 347 تیان  له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاماده‌بوون و  194 ده‌نگ درا به‌ ڤێسته‌رباری به‌رامبه‌ر به‌ 153 ده‌نگ بۆ نوێنه‌ری سۆسیالدیموکراته‌کان (kent Härstedt).

نوێنه‌رێکی پارتی چه‌پ ئاماده‌ی ئه‌م ده‌نگدانه‌ نه‌بوو هه‌روه‌ها جێگره‌وه‌ی نوێنه‌ری سۆسیالدیموکراته‌کان توماس بودستریۆم ده‌نگی نه‌داوه‌.  

پارتی دژه‌بیانی سڤارییه‌دیموکراته‌نا که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ دێنه‌ په‌رله‌مانی سوید له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک په‌رله‌ماندا ئه‌مڕۆ ڕۆڵی ته‌رازڕاگریان هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌بوو..‌ وه‌ک خۆشیان له‌ په‌رله‌ماندا ڕایانگه‌یاند ده‌نگیان به‌ نوێنه‌ری به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی ڕاست داوه و گوایا  پابه‌ندی ڕێساکانن و سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێت له‌و پارت و به‌ره‌یه‌ بێت که‌ زۆرینه‌ی ده‌نگیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌ستهێناوه‌. هه‌روه‌ها به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک په‌رله‌مان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌ندامێکی سۆسیالدیموکراته‌کانیش ده‌نگی به‌ نوێنه‌ری مۆدێراته‌کان داوه‌. 

جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک په‌رله‌مانیش به‌ گشتده‌نگی درایه‌ نوێنه‌ری سۆسیالدیموکراته‌کان (Susanne Eberstein). پارتی دژه‌بیانیش سڤارییه‌دیموکراته‌نا که‌ داوای پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆک په‌رله‌مانیان بۆ نوێنه‌ره‌که‌یان (Mikael Jansson) کرد داواکه‌یان نه‌هاته‌ دی و به‌ کۆی 325 ده‌نگ نوێنه‌ری پارتی ژینگه‌ (Ulof Holm) هه‌ڵبژێردرا به‌رامبه‌ر به‌ 20 ده‌نگ بۆ نوێنه‌ری سڤارییه‌دیموکراته‌نا. جێگری سێهه‌می سه‌رۆک په‌رله‌مانیش نوێنه‌ری پارتی گه‌لی لیبرال ( Liselotte Hagberg) هه‌ڵبژێردرا. 

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ی ناوی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی نوێی سوید ده‌ستی پێ کرد که‌‌ له‌ نێوانیاندا پێنج کوردیش هه‌ن.  

جێێ باسه‌ کاره‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بریتتیه‌ له‌: 

-         به‌ڕێوه‌بردنی کار و گفتوگۆکانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفرانسی تایبه‌ت به‌ سه‌رۆک په‌رله‌مان که‌ تێیدا کاره‌کانی په‌رله‌مان دیاری ده‌کرێت. له‌م کۆنفرانسه‌دا جێگری دووه‌می سه‌ره‌ک په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌کانی په‌رله‌مان و نوێنه‌رێکی هه‌ر یه‌ک له‌ پارته‌کانی ناو په‌رله‌مان به‌شدار ده‌به‌ن. 

-         به‌ڕێوه‌بردنی دانوستانه‌کان له‌کاتی پێکهێنانی حوکوومه‌تدا و پێشنیازی سه‌ره‌کوه‌زیرانی نوێش پێشکه‌ش ده‌کات. 

-         سه‌رۆک په‌رله‌مان وه‌ک به‌ڕێوه‌بری ده‌وڵه‌ت کار ده‌کات گه‌ر که‌سێکی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته‌ نه‌بێت. 

-         به‌شداری له‌ کاری سیاسی په‌رله‌ماندا ناکات و مافی ئه‌وه‌شی نییه به‌شداری له‌ ده‌نگدان یاخود ڕای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی‌ که‌ له‌ په‌رله‌ماندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت ده‌رببڕێت. 

-         هیچ ڕێسایه‌کی تایبه‌ت نییه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ده‌بێت سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌ر به پارتێکی دیاری کراوبێت. ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌ گشتده‌نگی دیاری نه‌کرێت ئه‌وا له‌ڕێی ده‌نگدان به‌ به‌کارهێنانی کارتی ده‌نگدان دیاری ده‌کرێت. له‌ ساڵی 1982 ه‌وه‌ له‌ سویددا سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌ نوێنه‌ری ئه‌و پارت و به‌ره‌یه‌یه‌ که‌ زۆرترین ده‌نگی له‌ هه‌ڵبژاردندا هێناوه‌ و زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێک دێنن. سێ جێگره‌وه‌که‌ی سه‌رۆک په‌رله‌مانیش به‌ پێی گه‌وره‌یی پارته‌کانی ناو په‌رله‌مان دیاری ده‌کرێت.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".