Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاسایش و کارەبا، لە پێش پرسی ژنان و منداڵانەوەن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 oktober 2010 kl 17.34

بۆچی مناڵانی ئه‌نفال و ڕه‌و له‌ کوردستانی باشوور به‌راورد به‌مناڵانی وڵاتانی تر که‌ به‌  ئه‌زموون و کاره‌ساتی له‌و جۆره‌دا تێپه‌ڕ بوون باشتر له‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان ڕزگاریان بووه‌ و که‌متر توشی تراوما دێن، ئه‌مه‌ ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ درێژخایه‌نه‌یه‌ که‌  دکتۆر عه‌بدولباقی ئه‌حمه‌د سه‌رپزیشکی بواری ده‌روونی منداڵان و یاریده‌ده‌ری پرۆفێسۆر له‌ زانکۆی ئوپسالا و دکتۆر عارف حیتۆ باڵه‌ته‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدان له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵايه‌تی حوکوومه‌تی هه‌ڕێمی کوردستان له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ تا ئێستا لێی کۆڵیونه‌ته‌وه‌.

پێش ماوه‌یه‌ک عارف حیتۆ به‌سه‌ردان له‌ سوید بوو به‌ فرسه‌تمان زانی هه‌ردوو دکتۆر له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ و‌ پرسی مافه‌کانی منداڵانی کوردستان به‌گشتی و ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌و بواره‌دا، کۆبکه‌ینه‌وه.  

 

وێنە: لە ڕاستەوە: عەبدولباقی مایی، عارف حیتۆ


به‌شی دووه‌می ئه‌م گفتوگۆیه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی ژنانی کوردستانه‌ په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا:

‌گۆڕانکاری و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پرسی ژنی به‌ره‌وپێش بردووه‌  به‌ڵام هه‌ر ژنان زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌و گه‌شه‌یه‌ن، یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان نازانستییانه‌ی ڕێگه‌چاره‌کان و له‌به‌رنه‌گرتنی پرسی ژنانه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سیاسییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات و کێشه‌ی ژنان له‌به‌ر نه‌گیرێت ئه‌وا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ ژێر ناوی گه‌شيپێداندا به‌ره‌وه‌ هه‌ڵدێر ده‌به‌ین، به‌ڕای یاریده‌ده‌ری پرۆفێسۆر دکتۆر ی ده‌روونناس عه‌بدولباقی ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ عبدولباقی مایی له‌ زانکۆی ئوپسالاوه‌، به‌ڵام نه‌خێر کێشه‌ی ژن له‌به‌ر گیراوه‌ و ڕێگه‌ چاره‌کانیش زانستییانه‌ن و توندوتیژی دژ به‌ ژنان که‌م بۆته‌وه‌ به‌ڕای دکتۆر عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدان له‌ وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵايه‌تی حوکومه‌تی هه‌ڕێمی کوردستان که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌ سه‌ردان هاتبووه‌ سوید. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".