Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێنجه‌مین سه‌ربازی سوید له‌ ئه‌فغانستان کوژرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 oktober 2010 kl 11.37

کێنێت ڤالین 22 ساڵ و دانیشتووی ستۆکهۆلم سه‌ره‌ک زریپۆش له‌ ئه‌فغانستان ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوو له‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراودا له‌ مه‌زاری شه‌ریف، بووه‌ پێنجه‌مین سه‌ربازی سوید که‌ بوونه‌ته‌ قوربانی هێرشه‌کانی دژ به‌ هێزی ئاشتی پارێز له‌و وڵاته‌. ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ حوکوومه‌تی نوێی سوید به‌نیازه‌ له‌ مانگی داهاتوودا پێشنیازی له‌سه‌ر پرسی ‌ به‌شداری سه‌ربازیی سوید له‌ ئه‌فغانستان بخاته‌ ڕوو.

 - هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید له‌و ناوچانه‌دا به‌رپرسێتی ئاشتی پارێزییان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ که‌ دژواره‌ و کێشه‌ی زۆری تێدایه‌، هه‌ربۆیه‌ش له‌و شوێنانه‌دا دانراون ، گه‌ر نا بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا خراپتر ده‌بوو، وه‌زیری هێزیی به‌رگری سوید ستێن تۆلیفۆرش ده‌ڵێت کوژرانی سه‌ربازه‌ سویدییه‌کانیش له‌و ناوچانه‌دا نیشانه‌ی چالاکی و ڕۆڵی گرنگییانه‌ له‌و ناوچانه‌دا.

کێنێت ڤالین 22 ساڵ و دانیشتووی ستۆکهۆلم و سه‌ره‌ک زریپۆش بوو له‌ ئه‌فغانستان ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوو له‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراودا له‌ سه‌ره‌ڕێیه‌ک له‌ مه‌زاری شه‌ریف چووه‌ ڕیزی ئه‌و سه‌ربازه‌ سویدییانه‌ی که‌ بوونه‌ته‌ قوربانی هێرشه‌کانی دژ به‌ هێزی ئاشتی پارێز له‌و وڵاته‌. ڤالین سێیه‌مین سه‌ربازی سویده‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌کوژرێت و پێنجه‌مینه‌ له‌ ساڵی 2002 ه‌وه‌ که‌ سوید بۆ یه‌که‌مجار هێزه‌کانی خۆی نارده‌ ئه‌فغانستان بۆ به‌شداری له‌ هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی پارێزی (ISAF).

ئه‌م هێرشانه‌‌ی ئه‌م دواییه‌ له‌ باکوری ئه‌فغانستان واتا له‌و ناوچانه‌دا چڕبوونه‌ته‌وه‌ که‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید و فینلاندا به‌رپرسێتی ئاشتی پارێزییان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و که‌ به‌ڕای وه‌زیری به‌رگریی سوید له‌م دواییانه‌دا بوونه‌ته‌ مه‌یدانی هێرشی تالیبانه‌کان.

به‌ پێچه‌وانه‌ی وه‌زیری به‌رگری سوید که‌ جه‌خت له‌ ڕۆڵی گرنگی سه‌ربازی سوید له‌ ئه‌فغانستان ده‌کاته‌وه‌ وته‌بێژی پارتی چه‌پ هانس لیندێ ده‌ڵێت هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید له‌ ماوه‌ی ئه‌و نۆساڵه‌دا له‌ ئه‌فغانستان شکستیان هێناوه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ ئامانج که‌ هێنانه‌ دی ئاشتی و به‌رقه‌رارکردنی ئاسایشه‌. ئێمه‌ش ده‌بێت له‌و ئاماژه‌ نێگه‌تیڤانه‌وه‌ به‌رداشت وه‌ربگرین و ستراتیجییه‌تمان بگۆڕین.  

له‌ ڕوانگه‌ی قسه‌کانی وه‌زیری به‌رگری سوید و وته‌بێژی پارتی چه‌په‌ تێگه‌شتنی جیاواز سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ و گرنگی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌.  

 ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ حوکوومه‌تی سوید به‌نیازه‌ له‌ مانگی داهاتوودا پێشنیازی له‌سه‌ر پرسی  به‌شداری سه‌ربازیی سوید له‌ ئه‌فغانستان بخاته‌ ڕوو و له‌مانگی دێسه‌مبه‌ردا په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. جێی باسه‌ بڕیاری مانه‌وه‌ی هێزیی سه‌ربازیی سوید له‌ ئه‌فغانستان په‌رله‌مانی سویدی ساڵانه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی ڕاست تا ئێستا کات و سیاسه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید له‌ ئه‌فغانستان  دیاری نه‌کردووه‌. به‌ڵام به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌وزوسووره‌کان، له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ماوه‌ی ڕابوردوودا ماوه‌ی نێوان ساڵی 2011 تا 2013 بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سوید دیاری کرد. پارتی دژه‌ بیانی سڤارییه‌دیموکراته‌ناش پێیان وایه‌ که‌ به‌زووترین کات ئه‌و هێزانه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ زاری وته‌بێژی پرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌‌ ئوربان ئالینی سۆسیالدیموکرات ده‌ڵێت گرنگه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م پاییزه‌دا بڕیارێک له‌سه‌ر پرسی مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی سوید له‌ ئه‌فغانستان بدرێت. 

- ئوربان ئالین ده‌ڵێت تائێستا باس له‌وه‌ نه‌کراوه‌ که‌ چه‌ند له‌ سه‌ربازه‌ سویدییه‌کان له‌ ئه‌فغانستان که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ خواستی سیاسی حوکوومه‌ت و هێزی به‌رگری و په‌رله‌مانه‌وه‌، که‌ پێکه‌وه‌ سیاسه‌تێک دیاری بکه‌ن که‌ تێیدا ڕوون بێت که‌ به‌رپرسێتی پاراستنی ئاسایش بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانییه‌کان خۆیان و ئیتر دوای ئه‌وه‌ ده‌توانین ورده‌ورده‌ هێزه‌کانمان له‌و وڵاته‌ بکشێنیینه‌وه‌.  

هاوڕای سۆسیالدیموکراته‌کان پارتی گه‌لی لیبراڵه‌ که‌ ده‌ڵێن گرنگه‌ سیاسه‌تێكێ ‌هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسی ئه‌فغانستان پێکبهێنین و ئالان ڤیدمان ده‌ڵێت هیچ لایه‌ک پێیان خۆشنییه‌ ،ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌بێت، سه‌ربازی سویدی له‌ ئه‌فغانستان بمێننه‌وه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ یاخود هێنانه‌وه‌یان بدرێت ده‌بێت ڕه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌وه‌ باشی ڕۆشتبێت تا بتوانرێت به‌رپرسێتییه‌که‌ بدرێته‌وه‌ ده‌ست خۆیان.

جێی باسه‌ سوید نزیکه‌ی 500 سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی پاراستنی ئاسایش  کورتکراوه‌که‌ی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌، ئیساف، که‌ 47 وڵات تێیدا به‌شدارن. کاری سه‌ربازیی سویدیش له‌ ئه‌فغانستان له‌سه‌ر بانگهێشتی حوکوومه‌تی ئه‌فغانستانه‌ و به‌ پاڵپشتییه‌ له‌ بڕیاری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌ ئه‌ویش وه‌ک په‌رله‌مانی سوید ساڵانه‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی له‌ ئه‌فغانستان ده‌دات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".