Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومەت نایەوێ ئەم زستانە نرخی کارەبا زیاد بێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 oktober 2010 kl 11.59

وەزیری بازرگانی مۆد ئۆلۆفسۆن بەشکۆکانی بەرهەمهێنی کارەبای سویدی بانگهێشتنی کۆبوونەوەیەک کرد بۆ سبەینێ، تا بیکاتە مەرج لە سەریان کە دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی ئەتۆمی بکەن بۆ ئەوەی ئەمساڵ نرخی کارەبا وەک زستانی پار، زیاد نەبێ.

لە ریاکتۆرەکانی وزەی ئەتۆمیی سویدەوە تەنیا چل لەسەدی کارەبای وڵات بەرهەم دێ و پاشماوەکەی هێشتا وەکار نەخراوە و خەریکی نووژەنکردنن. بۆیە بێت و ریاکتۆرەکانی ئەتۆمی کارەبا بەرهەم نەهێنن ئەوا زستانی ئەمساڵیش نرخی کارەبا وەک زستانی پار، زیاد دەبێ. مۆد ئۆلۆفسۆن:

مۆد ئۆلۆفسۆن وەزیری بازرگانی دەڵێ بێت و بەشکۆکانی بەرهەمهێنی کارەبا قەبووڵی ئەوە نەکەن کە ئەم کارەبایە بدەنە مشتەرییەکانیان و ڕازییان بکەن، ئەوا دەبێ سیاسەت بکەوێتە ناوەوە و چارەی ئەم کێشەیە بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".