Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییەکان لایەنگری لە سیاسەتوانە گیراوە کوردەکان لە تورکیە دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 oktober 2010 kl 13.51

دادگاییکردنی زیاتر لە سەد سیاسەتوان و چالاکی جڤاکیی کورد لە شاری دیاربەکر هەر بەردەوامە.

بێجگە لەو شاندە سویدییەی بریتی بوون لە سیاسەتوانانی بەرەی سەوز و سوور، سێ نوێنەری ڕێکخستنی سویدی پارێزەرانی بێسنووریش (Svenska Advokater Utan Gränser) لە دادگای دیاربەکر حازر بوون.

سەرۆکی ئەم ڕێکخستنە، پاڕێزەر کلاس فۆشبەری، پاش بەشداری لە ڕۆژی یەکەم و دووەمی ئەم مەحکەمەیەدا لە وتووێژێک لەگەڵ زایەڵەدا گوتی ئەوان لەگەڵ ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیە (IHD) لە دیاربەکر هاوکارییان هەیە و هەر بە مەبەستی پشتگیری لە سەرۆکی گیراوی ئەم کۆمەڵەیە، موحەرەم ئەربەی، لە دادگادا حازر بوون.

فۆشبەری بەر لەوەی سواری فڕۆکەکەی بێت و بەرەو سوید بگەڕێتەوە بە زایەڵەی گوت کە گەلێ لەوانەی ئێستا لە زیندان دان، ئەوە ١٧ مانگە دەستگیر کراون و مەحکەمەکەش تەواو سیاسی و یەکجار ناشیرینە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".