Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سێ کەس لە مالموێ بەجودا تەقەیان لێ کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 20 oktober 2010 kl 14.51

سێ پیاو کە پاش چەند تەقەی بەجودا لە باژاری مالموێ، بە توندی بریندار بوون، گەیەنرانە نەخۆشخانە. لەم ناوەدا گەنجێکی نۆزدە ساڵە بە گومانی هەوڵ بۆ کوشتن، دەستبەسەر کراوە.

ئەو سێ بریندارە کەتەمەنیان لە نێوان ٢٢ و ٢٩ ساڵدایە، هەر کامە و لە شوێنێکی مالموێ و بە مەودای چەند سەعات، تەقەیان لێ کراوە هەر سێکیان زۆر بە توندی بریندار بوون. هیچ کام لەو سێیە پێشتر بۆ پۆلیس ناسراوە نەبوون و پۆلیس هێشتا پەی بە هۆی ئەو تەقەیە و پەیوەندیی نێوان ئەو کەسانەوە نەبردووە.

جێی باسە کە پۆلیسی مالموێ، تاکو ئێستا سێزدە فایلی لەبەر دەستە کە تێیدا تەقە کراوە بەڵام جارێ نازانرێ کێ بووە و بە چ ئامانجێک ئەو کارەی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".