Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

” ‌ دادگاییه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی تورکیا سیاسییه”

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 21 oktober 2010 kl 16.05

ئه‌و دادگاییه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ی تورکیا سیاسییه‌ به‌ڵام له‌به‌رگی دادگایی تاوانکاریدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه‌ له‌ تورکیا ده‌وڵه‌تی یاسا نییه‌، ئه‌مه‌ ڕای پارێزه‌ر لویس گیونڤێنه‌ که‌ له‌ داداگاییه‌ که‌ی تورکیای ئه‌م دووشه‌ممه‌یه‌دا به‌شدار بووه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ دادگاییه‌که‌ و چاوه‌ڕوانییه‌کان لێی بۆ زایه‌ڵه‌ دوا.

-  هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌مان لا دروست بوو که‌ ئه‌مه‌ دادگاییکی سیاسییه‌ به‌ ناوی دادگای تاوانکاری ده‌برێت به‌ڕێوه‌، دادگا 151 که‌سی وه‌ک گومانلێکراوی تاکه‌که‌س هێناوه‌ته‌ دادگا که‌ هه‌موویان ئه‌ندامی به‌رزی  پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی، ده‌ته‌په‌ن (DTP)، به‌ لای ئێمه‌وه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌ستی یاسا بۆ به‌رگرتن له‌  پارتێکی دیموکرات و به‌فه‌رمی ناسراو به‌م شێوه‌یه‌ به‌کار بهێنێت ئه‌ویش به‌ ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارته‌ و په‌ڕته‌وازه‌کردنی سه‌رکرده‌کانی.  

(Louis Gunven) پارێزه‌ری تایبه‌تمه‌ند له‌ دادناسی مرۆڤانه‌ و چالاک له‌ ‌ ڕێکخراوی پارێزه‌رانی بێسنوور یه‌کێکه‌ له‌ به‌شداربووانی دادگاییه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی تورکیا که‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ واتا 18 مانگ ده‌ستی پێکرد. له‌و دادگاییه‌دا 151 سیاسه‌تمه‌داری کورد سه‌ر به‌ پارتی ده‌ته‌په‌ که‌ ساڵی ڕابوردوو له‌لایه‌ن دادگای باڵای تورکیاوه‌‌ قه‌ده‌غه‌کرا به‌ گومانی تێرۆریسم، تێکدانی ئاسایشی وڵات و شکاندنی یاسای خۆپیشاندان  دادگایی ده‌کرێن.   

بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و دادگاییه‌ شاندێکی سویدی پێکهاتوو له‌  دوانزه‌ نوێنه‌ری پارته‌ جیاوازه‌کانی سوید له‌ سۆسیالدیموکرات، گه‌لی لیبراڵ و زۆرینه‌یان له‌ پارتی چه‌پ چونه‌ تورکیا. لویس گونڤێنیش یه‌کێکه‌ له‌و پارێزه‌رانه‌ی که‌ له‌و دادگاییه‌دا به‌شدار بووه‌ و دوێنێ گه‌ڕایه‌وه‌. له‌ لویس ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگاییه‌ سیاسییه‌ و به‌ڵام له‌ ژێر ناوی دادگای تاواندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئاخۆ چاوه‌ڕێی بڕیاری یاسایی عادیلانه‌ی لێ بکرێت. 

- زه‌حمه‌ته‌ وابێت، چونکه‌ ڕۆژی یه‌که‌می دادگاییه‌که‌‌ زیاتر سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌ و که‌موکورتیانه‌‌ بوو که‌ له‌ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ دژ به‌و گومانلێکراوانه‌ کرابوون، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ شێوازی به‌رلێکۆڵینه‌وه‌کانی پارێزه‌ری گشتی، به‌شێوه‌یک که‌ ئه‌و بنه‌ما و به‌ڵگانه‌ی که‌ ئه‌م ددگاییه‌ی له‌سه‌ر بینا کراوه‌ نا په‌سه‌نده‌ و دژ به‌ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی یاساناسیی و دادگایی کردنن.  

 گونڤێن ده‌ڵێت بۆ نموونه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی کۆکراونه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێی به‌ نهێنی گوێگرتن له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ و پشکنینی ماڵه‌کانیان به‌ بێ بڕیاری پارێزه‌ری گشتی کراوون. پشکنینی ماڵه‌کانیشیان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ شایه‌تی هاووڵاتیان بکرێت پۆلیسیان کردۆته‌ شایه‌ت، هه‌روه‌ها دۆکومێنت و بابه‌تی ناو کۆمپیوته‌ره‌کانیان براوه‌ بێ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی بدرێته‌وه‌ ده‌ست گومانلێکراوه‌کان خۆیان، واتا ده‌توانرێت به‌ڵگه‌ و نوسراو دژیان دروست بکرێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر کراوان بتوانن پارێزگاری له‌ خۆیان بکه‌ن.  ئه‌وه‌ش بۆ خۆی ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه‌ بۆ شکاندنی پرنسیپه‌کانی دادوه‌ریی. به‌ڕآی گونڤێن. 

ئه‌پرسم که‌واته‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی که‌ تۆ له‌ دادگاییه‌که‌ وه‌رتگرتووه‌ و له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و که‌موکورتی و یاساشکێنیانه‌وه‌ی که‌ ئه‌م دادگاییه‌ی له‌سه‌ر بینا کراوه‌، ئه‌مه‌ گوزاره‌ له‌ چ تورکیایه‌ک ده‌کات. 

- ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ ده‌یبینین  هه‌مان ئه‌و تورکیایه‌یه‌ که‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ ئێمه‌ له‌ به‌دواداچوونی دادگاییه‌کانیدا بینیومانه‌، تورکیا ده‌وڵه‌تی یاسا نییه‌ و په‌یڕه‌وی ئه‌و نوسراو و بڕیارانه‌ ناکرێت که‌ له‌ یاسادا نوسراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵکه‌ تورکیا له‌ پشتی یاساوه‌ و له‌ ژێر ناونیشانیی دادگایی تاوانکاریدا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئامانجه‌ سیاسییه‌کانی.  

تورکیا به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یاسادا ده‌کات که‌واته‌ و به‌تایبه‌ت له‌م دادگاییه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌دا ،هه‌ڵوێستی سوید و یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا چۆن هه‌ڵ ده‌سنگێنی، له‌ پارێزه‌ر لویس گونڤێن ده‌پرسم. 

- ده‌توانم بڵێن که‌ هه‌ڵوێستیان تاڕاده‌ی ئیفلیجییه‌ و سه‌رمان سوڕما له‌وه‌ی که‌ نوێنه‌رانی سوید له‌و دادگاییه‌دا هێنده‌ که‌م بوون، بۆ نموونه‌ گونڤێن ده‌ڵێت هیچ نوێنه‌رێکی حوکوومه‌تی سویدی و باڵیۆزخانه‌ی سویدی له‌ تورکیای لێ نه‌بوو، گونڤین ده‌ڵێت بێ شک ئه‌وه‌ش سیاسه‌ته‌، په‌یوه‌ندی نێوان سوید و تورکیا ،تورکیا و یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا پرسی سیاسی گرنگن، به‌ڵام هیچ لایه‌ک زانیاری ته‌واو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ڕاسته‌قینه‌ی تورکیا  ناگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی له‌پشته‌وه‌ هه‌ن که‌ من لویس گونڤێن ده‌ڵێت ئاماده‌ نیم باسیان لێ بکه‌م.  

لویس گونڤێن له‌ به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت  ئێمه‌ وه‌ک ‌ڕێکخراوی پارێزه‌رانی بێسنور ڕاپۆرتی خۆمان سه‌باره‌ت به‌م دادگاییه‌ بۆ حوکوومه‌تی سویدی و په‌رله‌مان هه‌روه‌ها کۆمیسیۆنی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا ده‌نێرین، گونڤێن ده‌ڵێت پێمان وایه‌ که‌ ئه‌م داداگاییه‌ له‌ 10 نۆڤه‌مبه‌ر تێ ده‌په‌ڕێت و زیاتر ده‌خایه‌نێت، بۆ به‌دواچوونی گۆرانکارییه‌کانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ین نوێنه‌رمان له‌ پارێزه‌ران چه‌ند جارێکی تر بۆ تورکیا بنێرین. 

ده‌پرسم، بۆچی پارێزه‌رانی بێسنوور به‌دواداچوونی ئه‌م داداگاییه‌یان به‌لاوه‌ گرنگه‌. 

-چونکه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌م داداگاییه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ بێوێنه‌یه‌ ئاخر 151 که‌س به‌ گومانی تاوانکاری دادگایی ده‌کرێن له‌ کاتێکدا به‌ ڕوونی دیاره‌ که‌ ئامانج له‌م دادگاییه‌ هه‌ڵوه‌شاندن و تێکشکاندنی پارت و ڕێکخراوێکی سیاسییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".