Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شانۆی شاری ستۆکهۆلم 50 ساڵی پڕکرده‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 22 oktober 2010 kl 16.54

دوێنێ شانۆی شاری ستۆکهۆلم (Stockholms stadsteater)  به‌ شانۆگه‌ری (Aniara) ئاهه‌نگی په‌نجا ساڵه‌ی گێڕا. سه‌رۆکی شانۆی ستۆکهۆلم بێنی فرێدریکسۆب ده‌ڵێت ئه‌م شانۆیه‌ فره‌چه‌شنه‌ و بۆ هه‌مووانه‌، ده‌شمانه‌وێت هانی که‌سانی بیانی بده‌ین و ڕێگه‌یان بۆ خۆشبکه‌ین تا‌ بێن له‌ بواری شانۆدا کار بکه‌ن و هه‌ست بکه‌ن که‌ پێشوازییان لێ ده‌کرێت.

- پێم وایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌یه‌ که‌ هه‌مووان له‌ شانۆی ستۆکهۆلمدا خۆ بناسنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌ قسه‌ نییه‌ به‌ڵکه‌ له‌‌ کرده‌وه‌شا وامان کردووه‌.  سه‌رۆکی شانۆی ستۆکهۆلم بێنی فرێدریکسۆن ده‌ڵێت ئه‌و شانۆیه‌ی ئێمه‌ پێشکه‌شی ده‌که‌ین جۆراوجۆره‌ به‌ کورتییه‌که‌ی ئێمه‌ شانۆ بۆ هه‌مووان ده‌که‌ین ده‌رگاشمان بۆ هه‌موو که‌س واڵایه‌، بۆ که‌سانێک که‌ شاره‌زایی شانۆن یاخود هه‌رگیز شانۆیان نه‌دیوه‌. 

شانۆی شاری ستۆکهۆلم ستۆکهۆلمس ستادستیاته‌ر، دوێنێ 50ساڵی پڕکرده‌وه‌، ئه‌م شانۆیه‌  ساڵی 1956 دامه‌زرا و  له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 1960 یشدا له‌ ڕۆژنامه‌کاندا باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ گه‌رم بوو که‌ شانۆی شار ئه‌بێت به‌ربڵاوتر بێته‌وه‌ و شانۆی سه‌ره‌کی له‌ کیلتورهیوسێت له‌ گۆڕه‌پانی سێرگه‌ل له‌ ناوه‌ڕستی ستۆکهۆلم بێت و به‌ڵام له‌ فاشتا و یارڤافێلتێت شانۆی تریشی هه‌بن. ئه‌م خه‌ونه‌ ئه‌و کات نه‌هاته‌ دی،  تا سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1990 شانۆی ستۆکهۆلم له‌ فۆلکێت هیوسدا بوو له‌ نۆررابان تۆرییه‌ت. واتا 55 ساڵ گفتوگۆو 43 ساڵ پلاندانانی ویست تا گوێزرایه‌وه‌ کولتورهیوسێت، لقێکیشی بۆ گه‌نجان له‌ شارهۆلمن کرایه‌وه‌. 

 هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌ربڵاوی و خۆگه‌یاندنه‌ به‌شێکی زۆری جه‌ماوه‌ر سه‌رۆکی شانۆی ستۆکهۆلم بێنی فرێدریکسۆن ده‌ڵێت له‌ کێشمه‌کێشمی ئه‌وه‌داین که‌ هانی ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌ پیاوان بده‌ین له‌ بواری شانۆدا کاربکه‌ن به‌ڵام مه‌به‌ستیشمانه‌ که‌ بگه‌ینه ئه‌و که‌سانه‌شی که‌ به‌ ڕه‌گه‌ز سویدی نین. 

- له‌سه‌دا ده‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ بواری شانۆدا کار ده‌که‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی باکووری ئه‌ورووپاوه‌ هاتوون، بێگومان ده‌کرێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زۆرتر و باشتریش بێت، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هۆی جیاواز بواری ئه‌وه‌مان بۆ خه‌ڵکی نه‌ڕه‌خساندبێت که‌ بێنه‌ بواری شانۆوه‌، ئێستا بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌و که‌ لای خۆمانه‌ ده‌بێت چی بکه‌ین بۆی خه‌ڵکی هه‌ست به‌ به‌رگر نه‌که‌ن  و ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروستت ببێت که‌ شانۆی شار پێشوازییان لێ ده‌کات. ئه‌مه‌ پرسێکه‌ ڕۆژانه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین و پێموایه‌ فرێدریکسۆن ئه‌ڵێت باشتر و باشتر ده‌بێت.  

هه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێک له‌ گۆره‌پانی سێرگه‌ل و له‌ دیوی ئه‌ودیوی کولتورهیوسێت واتا له‌ شه‌قامی درۆتتنینگ شانۆی ئونگه‌ کلارا (Unga Klara) به‌ ده‌روازه‌ سووره‌کانی خۆی به‌ ڕێبواران ئه‌ناسێنێت، ئونگا کلارا. ساڵی 1975 له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و شانۆکار سوسانێ ئوسته‌نه‌وه‌ دامه‌زرێنرا، ئام شانۆیه‌ش به‌تایبه‌ت ڕووی له‌ مناڵان و گه‌نجانه‌ و له‌ حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وانه‌وه کاره‌کانیان سه‌رچاوه ‌ده‌گرێت.  یه‌کێکیش له‌ کاره‌ به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م شانۆیه‌ (jösses flickor)، که‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ژنان ده‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌م ده‌نگه‌ش به‌شێکی بچوکه‌ له‌و شانۆیه‌. 

جگه‌ له‌ سوسانا ئوستێن سه‌رۆکی شانۆی شاری ستۆکهۆلم ئاماژه‌ به‌ چه‌ند ناوێکی تر ده‌دات که‌ جێ ده‌تسیان له‌ شانۆی ستۆکهۆلمدا دیاره‌ و گۆڕانکاری گه‌وره‌یان له‌ کاری ئه‌و شانۆیه‌دا به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌، یالمار میهر که‌ شانۆکه‌ی خسته‌ سه‌ر پێ و ڤیڤیکا باندله‌ر ئه‌و ژنه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی ستۆکهۆلمی له‌ نێوان ساڵانی 1969-1980 له‌ ده‌ستدا بوو ئه‌و سنوری نێوان شانۆ و جه‌ماوه‌ری تێکشکاند و جه‌ماوه‌ری کرده‌ به‌شیک له‌ شانۆ. یان به‌ریکڤیست و هێلگه‌ سکوگ که‌ له‌ 70 کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا  که‌ بواری بۆ جه‌ماوه‌ر ئه‌ڕه‌خساند به‌ ئۆتۆبوسێک به‌ ناو شارا بگه‌ڕێن و له‌ گفتوگۆ و سیاسه‌تی کۆمۆنه‌کاندا سه‌باره‌ت به‌ سه‌رمایه‌گوزاریان له‌سه‌ر شانۆ به‌شدار بن. بێ ئه‌م که‌سانه‌ ئه‌م شانۆیه‌ی که‌ ئێستا له‌ ستۆکهۆلم ئه‌یبینین ئاوا نه‌ ده‌بوو. به‌ڕای بێنێ فرێدریکسۆن سه‌رۆکی شانۆی ستۆکهۆلم. 

دوێنێش شانۆی ستۆکهۆلم  به‌ شانۆگه‌ریی ئانیییارا ئاهه‌نگی 50 ساڵه‌ی گێڕا، ئانییارا داستانه‌ شیعری شاعیری به‌ناوبانگی سوید و بره‌وه‌ی خه‌ڵاتی نوبێل هاری مارتین سۆنه‌،

له‌ داستانه‌ شیعره‌که‌ی مارتینسۆنا هه‌زار که‌شتیی گه‌ردوونی له‌ دوای ژێراوژێربوونی زه‌وی مرۆڤه‌کان به‌ره‌و ئه‌ستێره‌ی مارس و ڤینۆس ده‌گوێزنه‌وه‌، به‌ڵام که‌شتی ئانیارا له‌ ڕێڕه‌وی که‌شتییه‌کانی تر ده‌رده‌چێت و خۆی ده‌کێشێت به‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ستێره‌ بچوکه‌کانی ده‌وری خۆردا، ئیتر ئه‌و هه‌شت هه‌زار که‌سه‌ی هیوایان به‌ که‌شتی ئانیییارا بوو بیانگه‌یه‌نێته‌ مارش هیوایان ده‌بڕێت.  

- ئه‌م داستانه‌ شیعره‌ یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین چیرۆکه‌ سویدییه‌کان که‌ له‌ سه‌ده‌ی ڕابوردوودا نوسرابێته‌وه‌ به‌ڕای سه‌رۆکی شانۆی ستۆکهۆلم فرێدریکسسۆن که‌ ده‌ڵێت مارتینسۆن له‌و شیعره‌دا ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆمان زه‌وی ده‌شێوێنین ئایا هیچ فریاده‌ره‌سێکمان هه‌یه‌. 

 له‌م شانۆگه‌ریه‌دا شانۆکاری به‌ناوبانگی سوید هێلێن خیۆهۆلمه‌وه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی تێدا ده‌بینێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".