Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێساکانی کۆمه‌ک و قه‌رزی خوێندن توند کراوه‌ته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 25 oktober 2010 kl 17.19

1400 فێرخوازی خوێندنی باڵا  له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا مافی کۆمه‌کی دارایی (CSN) لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌یانتوانیوه‌ نمره‌ی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن که‌ له‌ سیستێمی زانکۆدا به‌ خاڵ کۆ ده‌کرێته‌وه‌ و بۆ هه‌ر وه‌رزێکی خوێندن 30 خاڵه‌ بۆ کۆرشیکی ته‌واو.  ژماره‌ی ئه‌و فێرخوازانه‌ی که‌ مافی کۆمه‌کی سی ئێس ئێنیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه‌ چوار جار له‌ ساڵی ڕابوردوو زیاتره‌ که‌ هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ڕێسا نوێکانی ده‌ستگه‌ی سی ئێس ئێن که‌ کۆمه‌ک و قه‌رزی خوێندن ئه‌داته‌ فێرخوازانی ناو سویدی و بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌شی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن.

به‌ پێی ئه‌و ڕێسا نوێیانه‌ ئه‌و فێرخوازانه‌ی به‌ هۆی گۆڕینی ڕشته‌وه‌ خاڵی ته‌واوی وه‌رزه‌که‌یان کۆ نه‌کردۆته‌وه‌ چیتر مافی وه‌رگرتنی پاره‌ی سی ئێس ئێنیان نامێنێت و ته‌نها به‌هۆی نه‌خۆشی و ڕووداوی مردنه‌وه‌  فێرخواز مافی وه‌رگرتنی ئێس ئێنی هه‌بێت  هه‌رچه‌نده‌ خاڵه‌کانی کۆ نه‌کردبێته‌وه‌.  به‌م گۆرانکارییانه‌ی که‌ په‌رله‌مانی سوید له‌ یاساکانی تایبه‌ت به‌م به‌شه‌‌ی خوێندندا کردوویانه‌ هانی فێرخوازان ئه‌درێت که‌ به‌زووترین کات خوێندنی زانکۆ ته‌واو بکه‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".