Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەفتەی سەرکەوتنی گەنجانی کوردی سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 oktober 2010 kl 16.28
کارزان مەحموود
(6:58 min)
وێنەی کارزان مەحموود لە لاپەرەی فەیسبووکی ناوبراو وەرگیراوە

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، کارزان مەحموود، گەنجە هونەرمەندی دانیشتووی ستۆکهۆڵم، خەڵاتی باشترین دابەشکاری گەنجی ئەورووپای لە بواری موزیکی فیلمدا لە فستیڤالی نێونەتەوەیی فیلمی بەلژیک پێ بڕا. کارزان لە دایکبووی ساڵی ١٩٨١ی سلێمانییە، چوار ساڵ بەشی موسیقای پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی لەوێ خوێندووە، لە ئورکێستری سەمفۆنیای کوردستان، عێراق و واشنگتۆندا کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە سوید دەژی. فێرگەی بەرزی مۆسیقای لە ستۆکهۆڵم تەواو کردووە و ئێستاش خوێندکاری ماستەری موزیکە. زۆر وەستایانە، زوربەی ئالەتە موسیقاییەکانی شەرقی لێدەدا و وانەی موزیک دەڵێتەوە. گەلێ بەرهەمی موسیقایی ڕۆژئاوایی و کوردی نووسیوە، لەوانە بۆ کانیی هاوسەری.

 

سەرکەوتنی ئەم هەفتەیەی کوردانی سوید بەمە کۆتایی نایێ. ڕۆژی سێشەممەی رابردووش گەنجە کوردێکی ڕۆژهەڵات ـ گەورەبووی کەمپی ئەلتاش ـ هونەرمەندی دیزاینکار، جەهانگیر مەدەدی خەڵاتی "نوێسازی ساڵی" لە شای سوید وەرگرت. لە بەرنامەکانی داهاتوودا زیاتر لە سەر ئەوە دەدوێین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".