Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە ئەلتاشی ئاوارەییەوە تا سەکۆی جیهانیی سەرکەوتن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 oktober 2010 kl 15.50
وتووێژ لەگەڵ جەهانگیر ئەلیاسی مەدەدی
(6:06 min)
جەهانگیری مەدەدی خەڵات لە دەست پاشای سوید وەردەگرێ

ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کوڕە کوردێکی ڕۆژهەڵات، بە ناوی جەهانگیر ئەلیاسیی مەدەدی خەڵاتی "نوێسازی ساڵی ٢٠١٠ی سوید"ی لە دەست کارل گوستاڤی شانزدەهەم، پاشای سوید وەرگرت، ئەویش لە بەرهەمهێنانی نیمکەتێک، واتا کورسیی دیوان یا شوێنی گشتی کە شیرکەتە تاکەکەسییەکەی لە باژاری کالمار بەرهەمی هێناوە و ئێستا دەنگدانەوەیەکی یەکجار زۆری هەبووە و موشتەرییەکانی بۆ وێنە بنەماڵەی کێنێدین لە ئەمریکا، قەزافی لە لیبی، هۆتێلەگەورەکان، مۆزەخانە نێونەتەوەییەکان، کتێبخانە بەدەنگوناوەکان، پاساژ و بازاڕە مەزنەکان و پارکەگشتییەکانن.

 جەهانگیر ٣٠ ساڵی تەمەنە، واتا لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠یە، لە سەرپێڵی زەهاو، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەر پاش لەدایکبوونی و بەساوایی لە بەر باری نالەباری سیاسیی ئێران و شەڕی ئێران و ئێراق کە یەکەمین و گەورەترین زیانی خۆی لەو ناوچەیە دا، پەڕیوەی ئەو دیو بوون و کەوتنە کەمپی ئەلتاش لە نزیک بەغدا. جەهانگیر لەوێ گەورە بوو. هەفتەیەک بەر لە نەورۆزی ١٩٩٣ دیسان ئاوارە دەبنەوە و بە بنەماڵەوە لە کەمپی ئەلتاش ڕادەکەن، کە بە هۆی شەڕی ئەمریکا دژی عێراق بەڕاستی پڕ ببوو لە کارەساتی دڵتەزێن و کوشتاری کوێر.

ئەمجار لە سوید و لە شاری کالمار دەگیرسێنەوە. جەهانگیری ١٣ ساڵە دواتر فێرگەی بەرزی دیزاینی لەوێ تەواوو کرد و دەسبەجێ و بەخێراییەکی چاوەڕواننەکراو، بەرەو گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکان هەڵکشاو ئەو هونەرمەندە سەرکەوتوویەی لێ ساز بوو کە ئێستا خەڵاتی "نوێسازی ساڵی" لە شای سوید وەرگرتوە و بەرهەمەکانی، دنیای بازرگانییان تەنیوەتەوە.

پاش وەرگرتنی ئەو خەڵاتە گرنگە، بە تەلەفۆن لەگەڵ جەهانگیر دوام و سەرەتا لێم پرسی کە چ هەستێکی هەیە ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".