Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

کاسه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان پڕ ده‌بێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 november 2010 kl 15.37

نزیکه‌ی 10 ملیارد کرۆن بۆ نموونه‌ له‌ رێی که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پرسی کۆچ و هاوگونجی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کاسه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ گه‌ر بێت و ژماره‌ی په‌ناخوازان و هێنانی خزم و که‌سوکاریان به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 90 له‌ ساڵی داهاتوودا که‌م بکرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ پێشنیازی بودجه‌ی پارتی دژه‌ بیانی سڤارییه‌دیموکراته‌نا دا هاتووه‌ که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابوردوو له‌ په‌رله‌مانی سویددا پێشکه‌شیان کرد.

 وته‌بێژیی دارایی سڤارییه‌دیموکراته‌نا یۆنی سکالین، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که‌ ئه‌م پێشنیاز و لێکۆڵینه‌وانه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای حیسابکارییه‌کانی ده‌ستگه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازیی سویدی  (svenska näringslivet)و ده‌ستگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مان داڕێژراوه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌ی سڤارییه‌دیموکراته‌نا ده‌ستگه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی سوید سه‌رسوڕماوانه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ نازانین ئه‌و پاره‌ته‌ ئه‌و زانیارییه‌ و حیساباتانه‌یان له‌ کوێیه‌وه‌ هێناوه‌ و بنه‌مایان نییه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ په‌ناخوازیی سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی گه‌شيپێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانن بۆ کارگه‌ و کۆمپانیا سویدییه‌کان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".