Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مه‌یخۆریی لاوان باش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 1 november 2010 kl 15.51

هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌یخۆریی له‌ نێو لاواندا له‌ ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌ی ڕابوردوودا  شکی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو بێت. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ نزیکه‌ی 900 ملیۆن کرۆن بۆ کۆمۆنه‌کان ته‌رخانکراوه‌ تا کارراڕییه‌کانیان بۆ چاوه‌دێری و به‌رگرتن له‌ دیارده‌ی مه‌یخۆریی لاوان گه‌شه‌ پێ بده‌ن. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵی دواییدا که‌م بۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌ پێی ڕاپۆرتی ده‌ستگه‌‌ی حسابکاریی گشتی (Riksrevisionen)  ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ پێ ناچێت ئه‌و که‌مبوونه‌وانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ کارڕاییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌بێت.

ده‌ستگه‌ فه‌رمییه‌کان و کۆمۆن هه‌روه‌ها  ڕێکخراوه‌ خۆبه‌خشییه‌کان به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ نوێیه‌ ئه‌و پشتگیرییه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی مه‌یخۆری لاوان بۆی ته‌رخان کردوون به‌ شێوه‌یه‌ک به ‌کار نه‌هێناوه‌ که‌ کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌ ڕوونی و ئاسانی ببینرێت‌. به‌ ڕای ده‌ستگه‌ی حیسابکاریی گشتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌کان له‌ سویددا ده‌بێت کار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی که‌متر به‌ڵام گه‌وره‌تر و درێژخایه‌ن بۆ ئه‌م پرسه‌ بکه‌ن.  

جێی ئاماژه‌یه‌ ده‌ستگه‌ی حیسابکاری گشتی سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی سویده‌ و له‌کاره‌کانی بۆ نموونه‌ له‌ شێوازی به‌کارهێنانی پاره‌ی باج و ده‌وڵه‌ت ده‌کۆڵیته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".