Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تاوانباره‌کان له‌ سوید ده‌ر ده‌کرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 november 2010 kl 15.32

ئه‌مڕۆ بڕیاری دداگای مالمیۆ به‌ چه‌ند سزایه‌کی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و نۆ گومانلێکراوه‌ ده‌رچوو که‌ به‌ تاوانی بازرگانی به‌ مرۆڤ، ده‌ڵاڵی سێکسفرۆشی و ده‌ستدرێژی جنسی بۆ سه‌ر منداڵان دادگایی کران، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ئه‌م کارانه‌ کچێکی چوارده‌ ساڵانه‌ی سست زه‌ینیان به‌کار هێنا بوو.

دادگا به‌م شێوه‌یه‌ بڕیاری سزای دان، چوار له‌ گومانلێکراوه‌کان ئازاد کران،  پێنجه‌که‌ی تر 18 ساڵانێک به ساڵێک زیندانی به‌ تاوانی ده‌ڵاڵی سێکسفرۆشی،35 ساڵانێک به‌ سێ ساڵ و نیو زیندانی و 51 ساڵانێکیش به‌ دوو ساڵ زیندانی به‌ تاوانی ده‌ستدرێژی جنسی بۆ سه‌ر مناڵ سزادران و ئه‌م دوو تاوانباره‌ دوای ته‌واوکردنی سزاکه‌یان له‌ سوید ده‌رده‌کرێن و بۆیان نییه‌ تا ده‌ ساڵ بێنه‌ سوید.  27 ساڵانێکیش به‌ ساڵێک زیندانی به‌ تاوانی ته‌فره‌دان و ساخته‌کاریی هه‌روه‌ها 17 ساڵانێکیش ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر کڕینی سێکسدا تاوانه‌ بدات.  

پارێزه‌ری گشتی داوای سزادانیانی به‌ تاوانی بازرگانی به‌ مرۆڤه‌وه‌ کردبوو به‌ڵام هیچ کام له‌ سزادراوه‌کان ئه‌و تاوانه‌ نه‌ی گرتنه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".